هێمن عەساف
سەرۆک هۆز و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، پشتیوانیی خۆیان بۆ پڕۆسەی ئاشتی دەربڕی و پەیامێکیان ئاڕاستەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد. دەڵێن، بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە پێویستە هەموو کەس و لایەنێک ڕۆڵ بگێڕن.
ڕۆژی #09-02-2025# کۆمەڵەی هۆزە دێرینەکان لە پارێزگای وان-ی باکووری کوردستان، بە بەشداریی 230 سەرۆک هۆز و 170 کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی تورکیا و باکووری کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوانیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی بە ناونیشانی بەهێزکردنی برایەتیی کورد و تورک کرد.
ڕاسم ئاسلان، سەرۆکی کۆمەڵەکە وتارێکی پێشکەش کرد و پشتیوانیی تەواوی سەرۆک هۆز و کەسایەتییەکانی وان-ی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی ڕاگەیاند. وتی، پێویستە پڕۆسەکە لە بازنەیەکی فراوان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی هەموو کەس و لایەنێک، چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی گەل تێیدا بەشدار بن و ڕۆڵ بگێڕن.
ئەوەشی خستە ڕوو، لەلایەک دەوڵەت، لە لایەکی دیکە لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هۆز و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان پێکەوە دەتوانن پەرەی زیاتر بە پڕۆسەکە بدەن.
داواشیان لە پەکەکە کرد، وەڵامی داواکان بداتەوە لەبارەی چەک دانان و زەمینەخۆش بکات بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی. بەمەش برایەتیی کورد و تورک بەهێزتر و پتەوتر دەکرێت.
#دەوڵەت باخچەلی# ڕۆژی #01-10-2024# تەوقەی لەگەڵ هاوسەرۆکانی دەم پارتی کرد؛ ڕۆژی#22-10-2024# هەنگاوێکی دیکەی نا و داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کرد بچێتە پەڕڵەمانی تورکیا و لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی قسە بکات و بڵێت: تیرۆر کۆتاییهاتووە و ڕێکخراوەکە هەڵوەشێندراوەتەوە، دواتر داوای کرد، شاندێکی دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان لە ئیمراڵی بکات.
شاندی دەم پارتی ڕۆژی#28-12-2024# سەردانی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبووەوە. ڕۆژی دواتر شاندەکە پەیامێکی لەسەر زاری ئۆجەلان بڵاوکردەوە، تێیدا جەختی لە بەهێزکردنی برایەتیی کورد و تورک کردەوە.
دوای ئەوە شاندەکە سەردانی بەشێک لە پارتە سیاسییەکانی پەڕڵەمانی تورکیای کرد و لەگەڵیان کۆبووەوە.
شاندی دەم پارتی کە لە سری سوورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی و پەروین بوڵدان، پەڕڵەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان پێکهاتبوون، لە ڕۆژانی 28-12-2024 و 22ی کانوونی دووەمی 2025 بە نوێنەرایەتیی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵییان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە.
دوای یەکەم کۆبوونەوە، شاندەکەی دەم پارتی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی گەیاندە لایەنە سیاسییەکان و بۆچوونی ئەوانیشی وەرگرت. لە دیداری دووەمیشدا، بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانیان گەیاندە ئۆجەلان. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 739 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!