ئەڵێ کابرایەکی گولەکەی بێ فەڕە لەو وڵاتی «#شنۆ#»یە بۆی لوا بوو، خۆی کردبوو بە پاشا پیشۆکی ئەو وڵاتە، نە کەس هەبوو قسە لە ڕوویا بکا نە کەس ئەیوێرا پێی بڵێ لای چاوت کلی پێوەیە؛ بە کورتی بکوژ و ببڕ هەر ببوو بە خۆی. ئەمەش لەبەر ئەوە بوو کە ئەو خەڵکە وایان ئەزانی ئەمە لە لایەن خواوە هاتووە و هەموو کەس ئەبێ ملی بۆ دانەوێنێ.
ڕۆژێ لە ڕۆژان پیاوێکی «بیتووشی» ئەچێتە ئەوێ بە ناوبانگی ئەم کابرایەوە. تەماشا دەکا ئەم کابرایە کابرا گولەکەی وڵاتی ئەوانە وا لێرە بووە بە قەشەم شا. لێی ئەکا بە هەرا و بە خەڵکەکە ئەڵێ: ئەمە هیچ نییە و لە لای ئێمە شیاکەشی پێ ناڕێژن. ئەمجا دەری ئەکەن و هەر شتێکی دەس کەوتبوو ئەوەشی لێ ئەستێننەوە. بەڵام کابرا کە زانی ئەگەر لەسەری بڕوا خراپتر ئەبێ شڕوشاتاڵی خۆی پێچایەوە و وتی:
تا کە هاتم بوو هەر هات هاتم بوو
ئێستە نەهاتمە قسەی بێتووشی بۆ نەهاتم بوو![1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 278 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!