«شا فەرەج» هەبوو لە عەشیرەتی وردە شاتری جاف بوو. بارێ گەنم ئەنێرێ بۆ ئاشی «سەی خەلیل» لەو گەرمیانە بیهاڕن.
شەوێ بارە گەنم ئەدزرێت و خەبەر ئەدەن بە شا فەرەج، شا فەرەج ئەڵێ: کەس دزی من نییە «تەرخان»ی نەبێ؛ ئا مەلا بانگ کەن.
مەلا دێت ئەڵێ: مەلا ئا بنووسە بۆ حەمە حەسەنی ڕەیسی تەرخانی. بنووسە: حەمە حەسەن ڕەیسی تەرخانی! تکات لێ ئەکەم دێزە سووری خۆت مەهەسوو لە دێزە ڕەشی من. ئەگەر تۆ درەنگت لێوە تێت من زرنگەم لێوە تێت. سوەی وادەمان پشتی «وارگە درێژە» بێت، نەیژی وە نامەردی هاتە سەرم، خۆت و لەشکرت حازر بن یا بارە گەنمەکەم بۆ بنێرنەوە شا فەرەجی شاتری.
حەمە حەسەنیش ئەم وڵامەی بۆ ئەنووسێتەوە: سەرباشقەی وردە شاتری شا فەرەجی لە ڕەچەڵەکی تەرخانی! نووسیوتە دێزە سووری خۆت لە دێزە ڕەشی من مەهەسوو. برا من گەمەی وا ناکەم تۆ زرنگەت لێوە تێت من خشەم لێوە تێت، تۆ هەسوونی من گورێسم. وە خوام سپاردی.
حەمە حەسەنی تەرخانی.
لەگەڵ بارێ گەنما ئەم وڵامەی بۆ ئەنێرێتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 366 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!