#عیماد ئەحمەد# لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی کۆمەڵایەتی دەڤەری راپەڕین ئاکۆی عەباس ئاغا سەرۆک عەشیرەتی ئاکۆ، پرسەنامەیەک ئاڕاستەى بنەماڵەکەیان دەکات.
=KTML_Bold=دەقى پرسەنامەکە:=KTML_End=
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری کاک #ئاکۆ عەباس ئاغای ئاکۆ#
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی کاک ( ئاکۆی عەباس ئاغا )ی سەرکەپکان سەرۆک عەشرەتی ئاکۆیانم پێگەیشت.
کاک ئاکۆ لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتیمان پەروەری کوردستان بوو هەموو ژیانی خۆی لە چاکەی گشتی و خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا بەڕێکرد ، ماڵ و دیوەخانەکەی جێگای چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بوو ، هەر بۆیە لە دەستدانی پیاوێکی وەک خوالێخۆشبوو کاک ئاکۆی عەباس ئاغا هەموومانی دڵتەنگ و نیگەران کرد…
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی تەواوی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیه راجعون
عیماد ئەحمەد
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=