- چەتەکانی جەبهەت ئەلنوسرە و ئەحراری شام ئەمڕۆ گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەبیان بۆردومانکردووە و لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی شەهیدبوون کە لە یەک خێزانن و 14 هاوڵاتیش برینداربوون، لەنێویاندا سێ منداڵ هەیە.
- پارتی کرێکارانی کوردستان، کوژرانی 5 سەربازی تورکی لە یەکێک لە ناوچەکانی ویلایەتی ئامەد لە کوردستانی باکوور ڕاگەیاند.
- ئێوارەی ئەمڕۆ، یەکێتی مامۆستایانی لقی سلێمانی لە کۆوبونەوەیەکدا لەگەڵ لیستەکانی کوردستان و هاوبەش، بڕیار درا لیسی کوردستانی بایکۆتکردنی دەوام بشکێنێت و لە بەرامبەریشدا لیستی هاوبەش، بڕیاریداوە لە بایکۆت کردن بەردەوام بێت.
- یوسف محەممەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە لەندەن کۆبوونەوە.
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە، ژمارەیەک هاوڵاتی کە لەناوچەکانی باشووری کەرکووک و لە ژێر دەسەڵاتی داعش هەڵهاتبوون کوژران و برینداربوون.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 14,041 mal angesehen