راگەیەنەندراوی یەکینەکانی تۆڵە لەبارەی چالاکیەکان:
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە 19ی تشرینی یەکەم لە ئیپەکیۆلی وان دوو بلدۆزێر و مەکینەیەکی قەیوم سووتێنران.
11ی تشرینی یەکەم لە بۆستانچی وان لەدژی قولەیەکی پاسەوانەکانی بارەگای پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا، پۆلیسێک سزادرا و یەکێکیش بریندار بوو. لە ڕاگەیەنراوی شەڕی تایبەتی تورکدا باسی ئەوەکراوە کە پۆلیسەکە خۆی کوشتووە، بەڵام ئەوە ڕاست نییە.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوو، 17ی تشرینی یەکەم لە دووڕیانی فارقین – ئێلح لەدژی ئۆتۆتبۆسی خاش و سەربازان و ئۆتۆمبێڵی فورد چالاکی ئەنجامدران و سووتێنران.
یەکینەکانی تۆڵە وتیشی، 19ی تشرینی یەکەم لە نەخۆشخانەی جیهانی ئێلح لەدژی پاسەوانێکی بەکرێگیراوی سوپا چالاکی ئەنجامدراوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەوەی کە 15ی تشرینی یەکەم لە ئەدەنە کاری پانکارت، نووسین و دروشم ئەنجامدرا، لە دوو شوێن بە بۆمبی دەستی چالاکی لەدژی مارکێتی فاشیستەکان ئەنجامدرا و زیانی مادی بەر مارکێتەکان کەوت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 639 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!