$باکووری کوردستان$
- پارێزگاریی #وان# 15 ڕۆژی تر بڕیاری قەدەغەی خۆپیشاندان، ڕێپێوان، کۆبوونەوە، کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی و چالاکی دانیشتنی درێژ کردەوە کە لە 21ی تشرینی دووەمی 2016ەوە بەردەوامە.[1]
$باشووری کوردستان$
- دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت شەوی هەینی تەرمی پێنج پەنابەرە خنکاوەکەی یۆنان دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.[2]
- شەوی ڕابردوو، #گەنجانی وڵاتپارێز# و #ژنانی گەنجی تێکۆشەر#، لەدژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر ڕێبەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لە شاری #سلێمانی# چالاکییەکیان بەڕێوە برد و وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە.[1]
- دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە شاری #کەرکووک# خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و پەروەردەی کەرکووکیان هێلکەباران کرد و گرژی لێکەوتەوە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376044/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خۆپیشاندەران بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک هێلکە باران دەکەن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خۆپیشاندەران بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک هێلکە باران دەکەن=KTML_ImageCaption_End=
- #کوێستان محەمەد#، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە میانی بەشداریکردنی لە نووڕۆژی دۆستانی تۆڕی میدیایی ڕووداو، لەبارەی ڕێژەی بێکاری لە کوردستان و هەوڵەکانی #وەزارەتی کار# لەو پێناوەدا و باشترکردنی دۆخی کرێکارانی کوردستان و ڕێکخستنەوەی هێنانی کرێکاری بیانی بۆ کوردستان ڕایگەیاند: زیاتر لە 90 هەزار کەس لەلای وەزاەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕووپێوێکدا وەکو بێکار تۆمارکراون، ڕەنگە ڕێژەکە لەوە زیاتر بێت، بەڵام تۆمار نەکراوە.[3]
- فەرماندەی ناوەندی مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە #داعش# دەڵێت، هیچ شوێنێک وەک هەرێمی کوردستان کەشی لەباری بۆ ڕاهێنەرانی هاوپەیمانێتییەکە نەڕەخساندووە تا کاری خۆیان ئەنجامبدەن. لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی ناوەندی #هەولێر#یش بۆ مەشق و هەماهەنگی کۆلۆنێڵ جۆسێپی لیڤاتۆ ڕایگەیاند؛ سەرجەم مەشقەکان بۆ هێزی پێشمەرگە دەستیانپێکردووەتەوە و هیزەکانیشیان تا کاتێکی نادیار لە کوردستان دەمێننەوە. #وەزارەتی پێشمەرگە#ش ڕەتیدەکاتەوە بە هەرجۆرێک ڕازیبێت بە بریارێک بۆ کشاندنەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376044/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەهۆی بەفرەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران پەکیکەوت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەهۆی بەفرەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران پەکیکەوت=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی بەفربارین و کڕێوە و خێرایی ئاستی باوە ڕێگەی نێوان تەمەرچیان و #پیرانشار#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخرا و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی #حاجی ئۆمەران# پەکیکەوتووە.[3]
- یەکێتی نوسەرانی کور لقی سلێمانی بەهاوبەشی کۆمەڵەی زامی کوردستان ئێوارە کۆرێکی بۆ نوسەرو لێکۆڵەر #ئەیوب ڕۆستەم# سازکرد. کۆڕەکە بەناونیشانی زمانی تێکستە ئەدەبیەکانی کورد بوو.[5]
- بەئامادەبونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین و ژمارەیەکی بەرچاو لە ژینگە دۆستانی سنورەکە لەرێورەسمێکی تایبەتدا لەناو باخی گشتی شاری #ڕانیە# پەردە لادرا لەسەر پەیکەری ژینگە دۆستی.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی تەل مەدیقی شەهبایان تۆپباران کرد.[1]
- ناکۆکییەکانی نێوان هێزەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا لە باکووری سووریا بەردەوامە و جارێکی دیکە گرژیی کەوتە نێوانیان. بەگوێرەی هەواڵێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕێگای خێرای ئێم فۆر جێگیر کراون، تاوەکوو ڕێگا لە جوڵەی هێزەکانی ڕووسیا لە نێوان گوندێکی #عامودا# و #حەسەکە# بگرن.[4]
- ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر و هێزەکانی ڕووس لە #کۆبانی# دەوریەیان ئەنجامدا، دانیشتووانی هەرێمەکەش ناڕەزاییان دەربڕی، داگیرکەران بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان.[1]
- لە #عەفرین# 10 کەسی مەدەنی لە لایەن داگیرکەرانەوە ڕفێندران کە تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 40 ساڵدایە و ناوەکانیان بەمشێوەیەیە: ڕێزان عە لی، سەید خەلیل، عە لی حەنان، عە لی خەلیل، ڕوکەن حەیدەر، ئەحمەد عە بدۆ، ساڵح عەبدولڕەحمان، سەڵاح مەمۆ، ئە حمەد عەمۆ و ئە حمەد بۆزان.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- لەهێرشێکی چەکداری بۆ سەر سوپای سوریا، زیاتر لە 120 سەرباز کوژران و برینداربوون. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لەبەیاننامەیەکدا، ئاشکرایکردوە: لەهێرشێکی گروپە چەکدارەکان لە ئیدلب بۆ سەر سوپای سوریا، 40 سەرباز کوژراون. ڕونیشکردوەتەوە: هەر لەو هێرشەدا 80 سەربازی تر برینداربوون.[5]
- ئەنجومەنی شورای #حەشدی شەعبی# لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا، ئەبو عەلی بەسری، وەک سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی هەڵبژارد، بۆ جێگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس.[2]
- داواکاری گشتی کۆمار لە ئەنقەرە لە دژی گونای کوبیلای وتەبێژی #هەدەپە# بە پێی بەندی 301 لێپرسینەوەی دەست پێکرد. هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکردنەوەیان ڕادەستی ناوەندی گشتی هەدەپە کرد و ڕایانگەیاندووە، لیپرسینەوە دەستی پێکردووە. لەم چوارچێوەیەدا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، کوبیلای بە مەبەستی وەرگرتنی وتە، سەردانی دادگا بکات.[1]