$باکووری کوردستان$
- شاندی #هەدەپە# وبنەماڵەی پارلمانتاری پێشووی هەدەپە #ئیبراهیم ئایهان# دوای ئەوەی کە دوێنێ تەرمەکەیان لە #هەولێر# وەرگرتەوە وهێنایان بۆ سڵۆپی، دوای ئەوەی کە بەشی پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی دەوڵەتی شێڕناخ تەرمەکەی پشکنی، تەرمی ئیبراهیم ئایهان بەرەو ناوچەی سێرەوەرگ-ی ڕەحا بەڕێکرا.[2]
- هونەرمەندی کورد #هۆزان جانێ# کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانیایە و ئێستا لە زیندانەکانی ڕژێمی تورکیا دایە، نامەیەکی بۆ ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا نارد و دەستنیشانی کرد کە لە زینداندا دۆخیان زۆر خراپە. نامەکەی هۆزان جانێ لە ئاژانسی DPAی ئەڵمانیا بڵاوکراوەتەوە و سەرنج خراوەتە سەر بارودۆخی ئه و هونەرمەندە. هۆزان جانێ کە لە شاری کۆلن دەژیا، لە کاتی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2018 بۆ ئەوەی پشتگیریی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بکات، چوو بۆ تورکیا و لە کاتی میتینگێکدا لە شاری ئەدیرنە دەستگیر کرا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی کەریم ئەحمەدپوور، خەڵکی گوندی بێورانی خوار سەر بە شاری #سەردەشت#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153228/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=کەریم ئەحمەدپوور=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153228/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- محەممەد تەقی ئەسانلوو، فەرماندەی قەرارگای حەمزە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی مێهر، بە هەڕەشەکردن لە حیزبە کوردییەکان ڕایگەیاند: بە هەر جۆرە هەڕەشەیەک دژی وڵات وڵامێکی توند دەدەینەوە. ناوبراو هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هەر جۆرە جووڵەیەکی دژە شۆڕش و ئامریکا لە ناوچەکە بە وردییەوە لەژێر چاوەدێری دەخرێن.[3]
- لە #بانە#، شەش هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی میلاد ڕەسووڵی، موحسێن قادرپەنایی، ئەرکان ڕەزایی، ڕزگار محەممەدی، تەیب ئەحمەدی و عەتا ڕەشیدزادە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.[3]
$باشووری کوردستان$
- چەکدارانی #داعش# هێرشدەکەنە سەر گوندێکی #خانەقین# و دانیشتوانی گوندەکە ڕووبەڕوویان دەبنەوە و فڕۆکەی هاوپەیمانانیش بۆردومانی مۆڵگە و شوێنی چەکدارەکان دەکات لەسنوری نێوان #جەلەولا# و خانەقین.[1]
- #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر دەستبەکاربوونی #ئازاد تۆفیق# وەک پارێزگاری نوێی #هەڵەبجە# کرد.[1]
- حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، گەشتکردن بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# تاوەکو ڕۆژی 24-12-2018 درێژکرایەوە.[4]
- هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی #پێشمەرگە# ڕایدەگەیەنن: جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەهەردوو پارێزگای #کەرکووک# و #موسڵ# زیادیکردووە و دەبێت ڕێگە لە کردەوە تیرۆریستییەکانیان بگیرێت.[1]
- زانا مەلا خالید، بەربژێری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان ڕاگەیاند: ئەمشەو کاژێر 9:30 خولەک دوو ئۆتۆمبێلی جام ڕەش تەقەیان لە من و پاسەوانەکانم کرد، بەڵام خۆشبەختانە هیچ کەسێک زیانی پێنەگەیشتووە و سەلامەتین.[4]
- لەگوندێکی سنوری #گەرمیان# دوو ئامۆزا لەسەر کێشەی زەوی و زار دەبێتە شەڕیان و یەکتر بریندار دەکەن.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە فرانکفۆرت یادی مەزلووم ئورفا شەهیدی بەرخۆدانی #کوبانی# کرایەوە.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153228/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=لە فرانکفۆرت یادی مەزلووم ئورفا کرایەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153228/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- سەرۆک کۆماری ئێران، ئاماژەی بەوەدا: عەرەبستانی سعودیە لەپشت ئەو هێرشەوەیە کە کرایەسەر نمایشێکی سەربازیی سوپای ئێران لە شاری ئەهوازی باشوری ئەو وڵاتە و بەهۆیەوە 24 ئەفسەر و سەربازی ئێرانی کوژران و 54 ئەفسەر و سەربازی تر و خەڵکی مەدەنی برینداریوون. حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: وەڵامدانەوەی سعودیە لەلایەن ئێرانەوە وێرانکەر دەبێت.[1]
- وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی (هاوار حاجی) جێگری لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی (ی.ن.ک) بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی بەریتانیایان کرد.[5]