$باکووری کوردستان$
-کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان-#کەجەکە#، لە بارەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاند: گەلی باشوور پشتیووانی گەریلا دەکات بۆیە سوپای تورک دەیانکاتە ئامانج.[3]
$باشووری کوردستان$=KTML_Embed_Begin=width:33%;height:20%;float:left;=KTML_Embed_Alt=گۆشەیەکی خۆپیشاندانەکەی هەولێر لە ڕۆژی 25-03-2018، ئاساییش بەشێوەیەکی دڕندانە لە مامۆستایان دەدەن=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/videos/2018/147639.mp4=KTML_Embed_End=
-لە #هەولێر# بە درووشمی =KTML_Bold=❞بڕوخێ دز❝=KTML_End= خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستی پێ کرد. پاشان خۆپیشاندانەکە گرژیی تێکەوت و چەند کەسێک بریندابوون، ژمارەیەکیش لەلایەن ئاساییشەوە بردران و کامێرای هەندێک لە ڕۆژنامەنووسانیش شکێندران.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/145939/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=یەک لە بریندارەکانی خۆپیشاندانەکەی هەولێر=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/145939/0004.JPG=KTML_Photo_End=
-خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەییەکانی شارۆچکەی #سەید سادق# دەستی پێ کرد و ڕێگای سەید سادق -#سلێمانی#-یان داخست.[1]
-لە #دهۆک#یش بایکۆت لە خوێندنگە و قوتابخانەکانی ئەو شارە ڕاگەیەنرا.[1]
-زۆربەی بانکەکانی ناو شاری سلێمانی بایکۆتیان لە دەوامکردن ڕاگەیاند و مووچەی فەرمانگە و وەزارەتەکانیش سەرفناکەن.[2]
-کارمەندانی کارەبای سلێمانی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کۆبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشکەوتی مووچە دەکەن.[2]
-خۆپیشاندان و مانگرتنی پزیشکان و کارمەندانی تەندرووستی هەولێر لە بەردەم نەخۆشخانەی فێرکاری لەو شارە دەستی پێ کرد.[2]
-سەرجەم فەرمانگەکانی دادنووسانی سلێمانیش بایکۆتی دەوامکردنیان ڕاگەیاند و داوای لابردنی پاشەکەوتی مووچە دەکەن.[2]
-لە #ڕانیە# گردبوونەوەی مامۆستایان و تەندرووستکاران و فەرمانبەران دەستی پێ کرد.[1]
-گردبوونەوەی مامۆستایان لە #ڕواندز# دەستی پێ کرد و خۆپیشاندەران بە وتنەوەی درووشمی جۆراوجۆر داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەکەوتی مووچە دەکەن.[2]
-مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان دژی پاشکەوتی مووچە ئەنجامدا.[1]
-خۆپیشاندان لە نزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال لە #چەمچەماڵ# ڕویدا و بەهۆیەوە ڕێگای سەرەکی نێوان کەرکووک-سلێمانی داخرا.[2]
-پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک ناوچەی نێروە و ڕێکانی سەربە شارەدێی #شیلادزێ#-یان لە شارۆچکەی #ئامێدی# سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد. بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە هاووڵاتییەک بەناوی نیهاد مەحمود، تەمەن 35 ساڵ بەسەختیی برینداربوو.[3]
-#ڕێبوار تەها#، پەڕڵەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند: لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی (نیازی مەعمار ئۆغڵو) لە ڕۆژی نەورۆزدا ئاڕاستەی کوردی کردوون و، بەوە تۆمەتباری کردوون کە هێرشێکی تیرۆریستییان لە ڕێگای داقوق خوورماتوو ئەنجامداوە، سکاڵا یاسایی لە دژی تۆمارکردووە.[4]
-ئێوارەی ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب #ئەردۆغان# سەرکۆماری تورکیا ڕاگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دژ بە هێزەکانی #پەکەکە# لە سنووری #شنگال# دەستپێکردووە.[1]
-مامۆستا بەدەل ڕێکەوتی سەرۆکی گرووپی دەنگی مامۆستایان لە دهۆک لەلایەن ئاساییشەوە دەستگیرکرا و پاشان ئازادکرا.[1]
-بەڕێوەبەری شارۆچکەی #سنوونێ# بەوەکالەت ڕایدەگەیێنێت، گەریلاکانی پەکەکە لە شنگال کشاو نەتەوە و سوپای ئێراق و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (#یەبەشە#) جێگەیان گرتوو نەتەوە.[4]
-هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکووکەوە کشاو نەتەوە بۆ هەردوو شارۆچکەی #خورماتوو# و داقوق، وتەبێژی #حەشدی شەعبی#ش نایشارێتەوە، کە لەسەر داوای بەرپرسانی ئەو دوو شارۆچکەیە، ئەو هێزەی پۆلیسی فیدراڵی جوڵەیان پێکراوە و لەبەر مەترسیی هێرشەکانی چەتەکانی #داعش#-ە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
-لەشەقامی سوندوس لە شاری منبج، #شەڕڤان دەروێش#، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی مینبج لە ڕێگەی چەکی قەناسەوە ئۆتۆمبێلەکەی کرایە ئامانج و بریندارکرا.[2]
-لە گوندی ڕەوای سەربە ناوچەی سەرێکانیی کانتۆنی #حەسەکە# مینێک بە دوو منداڵدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا هەر دوو منداڵەکە کوژران.[3]
-بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی نێو #عەفرین#، ناکۆکی لەسەر بەشکردنی ماڵ و کەلوپەلی دزراوی هاووڵاتییانی عەفرین لەنێوان چەتەکان درووست بووە و شەڕ هاتۆتە ئاراوە. لە ئەنجامی شەڕێکی قوورسی نێوان ئەو دوو گرووپە چەتەیەدا، 10 کەس لە هەردوولا کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
-فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هیچ هێزێکی بیانی سنووری ئێراقی نەبەزاندووە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie der Ereignisse