- ئیسماعیل ئاسی، هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر سەر بە پارێزگای ماردین دەستبەسەر کرا.
- مامۆستایانی ناڕازی، بڕیاریاندا خۆپیشاندانەکانیان لەشاری سلێمانی ڕابگرن و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە چاوەڕێی حکومەت بکەن بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان، بەپێچەوانەوە لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە شێوازی چالاکیەکانیان دەگۆڕن.
- لە دانیشتنەکەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپ لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە زیندانی ئەدیرنەوە بەشداری دادگاییکردنەکەی کرد و ووتەی لێوەرگیرا.
- لە دژی تیرۆرکردنی وشیار ئیسماعیل، ژمارەیەک مامۆستای ئاینی لە مزگەوتی سەوافی شاری هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان لە دەزگا ئەمنیەکان کرد بکوژانی ئه و مامۆستایە ئاشکرابکەن.
- لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ژمارەیەک منداڵدا لە شارەدێی جەلەولا کە سەرقاڵی یاریکردن بوون، دوو منداڵ کوژران و یەکێکی تریش بریندار بوو.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 16,296 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!