=KTML_Bold=ئیلهام ئەحمەد=KTML_End=، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، لە وتارێکدا کە لەبەردەم ژمارەیەک ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا پێشکەشی کرد؛ داوای کرد ئەو پاکتاوکردنە نەژادییەی ئەنجام دەدرێت لە #گرێ سپی# و سەرێ کانی لەلایەن تورکیاوە بوەستێندرێت و هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بەو وڵاتە لەناوچانە دەربکرێن کە دەستیان بەسەرداگرتوە.
ئیلهام ئەحمەد وتی :#عەفرین# کە پێشتر پڕ بو لە ژنانی ئازا و خۆڕاگر، ئەمڕۆ چەندین گروپی ئیسلامی توندڕەوی تێدایە کە بونەتە هۆی چەندین کێشە بۆ خەڵکانی ئەو ناوچەیە وەک فڕاندن و کوشتن و بە تورک کردنی ناوچەکە، ئەوە ڕاستی ئەو ناوچەیەیە کە تورکیا باسی دەکات و بە ناوچەی ئارام ناوی دەبات و بڕوای پێیەتی، لە کاتێکدا دانیشتوانە ڕەسەنەکەی عەفرین لە دەرەوەی ناوچەکانی خۆیان دەژین و ڕێگرییان لێدەکرێت لە گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانی خۆیان.
هەروەک باسی لەو مەترسییە گەورەیە کرد کە لەسەر ژیانی کریستیانەکانی باکوری سوریا کرد ئەوەش بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەی تورکیا لەو ناوچەیە دەستیپێکردوە دژی دانیشتوانە ڕەسەنەکەی.
لە کۆبونەوەکەدا، ڤان هۆلن ڕایگەیاند: ئەو گروپانەی کە تورکیا پشتیوانییان دەکات زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرێس وەک گروپی تیرۆرستی توندڕەو دەیان بینن و هەندێکیشیان پەیوەندیان بە ڕێکخراوی قاعیدەوە هەیە و هەوڵی ئەنجامدانی پاکتاوی نەژادی دەدەن، بۆیە پێویستە ئەمەریکا پێویستە دژی ئەم دەستدرێژییانەی تورکیا بێتە دەنگ.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پیران دڵنیاییداوە لەوەی ئەمەریکا پابەندی بەڵێن و ئەرکەکانی دەبێت بەرامبەر بە گەلی کورد و کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی ئەو بەرژەوەندییانەی کە لە سودی کورد و ئەمەریکییەکاندا بێت.[1]