برای بەڕێز کاک #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (زوبێدە سەعید)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردوویشتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#01-03-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=