ڕوونکردنەوەی وەزارەتی شارەوانی سەبارەت بە فەرمانبەرە گرێبەستەکان
بۆ ڕای گشتی و بە تایبەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنین کە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پابەندە بە ڕێکار و یاسا و ڕێنماییەکانی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنی پەیوەندیدار بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.
ئەوەی لەڕووی یاسا و ڕێکارەکانەوە لەسەر وەزارەتمان بووبێت کاری پێویستیان لەسەر کراوە و لە داهاتووشدا لە چوارچێوەی سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندین بەو بابەتەوە.
ئەگەر هەر سەرنجێکیشمان هەبووبێت، ئەوا لەبەر بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست بووە و لەبەر ئەوە بووە کە زۆرترین ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن کە ژمارەیان لە 14000 چواردە هەزار فەرمانبەر زیاترە و ویستراوە کە باشترین وردەکاری تێدا بکرێت و مافی هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست پێشێل نەکرێت، چونکە ئاڵۆزییەک لە دانانی گرێبەستەکان هەبووە و بەشێکی فەرمانبەرە گرێبەستەکان بە ناونیشانێک گرێبەستیان بۆ کراوە کە گونجاو نییە و لە ئاست ئەو بڕوانامەیەی هەیانە، کە ڕای ئێمە ئەوەیە دەبێت بەو ناونیشانە هەمیشەیی بکرێن کە هاوشانی بڕوانامەکانیانە، نەوەک بە ناونیشانێک کە لەگەڵ خوێندن و لێهاتوویی و لێوەشاوەیی و بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرە دڵسۆزانە یەکناگرێتەوە.
[1]
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاروەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
01-07-202401-07-2024
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!