باکووری کوردستان
- لە دژی بنکەی سەربازیی زەمینیی گوندی ناڤیان لە شرنەخ چالاکییەک ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا بە لانیکەمەوە 4 سەرباز و 3 جەردەوان برینداربوون.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوو
پێشمەرگەپێشمەرگەی
پژاکپژاک بەناوەکانی هۆشمەند عەلیپور و محەمەد ئوستاد قادر لە شاری
سەقزسەقز لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە دەستگیرکران.
[5]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەک پارێزەری خۆبەخش و ڕێکخراوی سەردەم کە تایبەتە بە جووتیاران، سکاڵایان لەسەر وەزیری بارزگانی عێراق تۆمارکردووە بەرامبەر بە پێنەدانی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگایی لە دادگای ئیداری لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
[1]
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شارەدێی
چوارقوڕنەچوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین، کاسبکارێکی 44 ساڵان بەناوی سالار ئەرسەلان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و پاشان گەیەندرایە نەخۆشخانە.
[3]
- لەسەر بڕیاری پارێزگاری سەڵاحەدین، ئەمرۆ پۆستی قایمقامیەتی دوز
خورماتووخورماتوو بە شێوەیەکی ڕەسمی درایە تورکمانێک کە لە بنەرەتدا پشکی کوردە، بە پێی زانیارییەکانیش تانەی قایمقامە کوردەکەی خورماتوو لە لایەن دادگای ئیدارییەوە ڕەتکراوەتەوە.
[4]
- لە گوندی
زارگەلیزارگەلی بە مەراسیمێک یادی شەهیدانی زارگەلی کرایەوە، کە سێ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە شەهید بووبوون.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک، هەڵیانکوتایە سەر بازاڕی میللی لە
عەفرینعەفرین، دەوری بازاڕەکەیان گرت و پاشان دەستیان کرد بە تاڵانکردنی بازاڕەکە، هەروەها سێ هاوڵاتیاشیان ڕفاند.[3]
دەرەوەی کوردستان
-
کۆچەر بیرکارکۆچەر بیرکار، خەڵاتی فیڵدزی بواری بیرکاری، کە بە نۆبڵی ئەو بوارە دادەنرێت لەگەڵ سێ پڕۆفیسۆری دیکە لە بەرازیل بەدەستهێنا.[5]
- بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسیەک کە ڕۆژنامەی (Die Welt)ی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە بەشی زۆری ئەڵمانەکان دژی ئەوەن
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی وڵاتەکەیان بکات.[4]
- ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای لەسەر دوو وەزیری حکومەتی تورکیا سەپاند بەهۆی دۆسیەی دەستیگرکردنی قەشەیەکی ئەمریکی لە لایەن تورکیاوە.[4]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی بڕیارەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دایەوە کە سزای دوو وەزیری حکومەتی ئەنقەرەی داوه و ڕایگەیاند ئیدانەی ئه و بڕیارەی ئەمریکا دەکەن و دەشڵێت لە بڕیارە هەڵەکەت پەشیمان بەرەوە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث