- بەرپرسی بەشی دەستەی گواستنەوەی سوید ڕایگەیاند، زانیارییان بەدەستگەیشتووە هاتوچۆی ئاسمانی بۆ عێراق مەترسیدارە بۆیە بڕیاریانداوە بەهەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق.
- وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان ڕایگەیاند، ڕوسیاو تورکیاو ئێران شەشی ئەم مانگە لەئەستانە کۆدەبنەوە لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئاگربەست لەسوریا.
- ئایهان بیلگەن وتەبێژی هەدەپە و پەرلەمانتاری شاری قارس و مەرال دانیش بەشتاش پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ئەدەنە ئەمڕۆ گوێزرانەوە زیندانی سیلیڤری شاری ئەستەنبوڵ.
- کۆردیناسیۆنی گشتی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) ڕایگەیاند، کە شەڕڤانانی ئەوان لە جولەمێرگ لە باکوری کوردستان سێ پۆلیسی توکیایان کوشتوە.