#سەرۆکايەتى هەرێمى کوردستان# لە نزيکەوە لەگەڵ دەزگا پەيوەنديدارەکانى هەرێمى کوردستاندا بەدواداچوون بۆ ئه و هێرشە تاوانکارييە دەکات کە دوێنێ لە ڕووداوێکى نامۆدا لە #دهۆک# ، کۆمەڵێک لە جەژنگێڕانى ئەکيتۆ لە هاووڵاتييانى مەسيحيمان تيايدا بە ئامانج گيران و بووە هۆى برينداربوونى دوو کەس.
لە کاتێکدا بە توندى ئه و تاوانە سەرکۆنە دەکەين، هەموو کوردستانييان دڵنيا دەکەينەوە کە هەرێمى کوردستان وەک هەميشە بە نیشتمانی پێکەوەژيان و ئارامى و سەقامگيرى بۆ هەموو پێکهاتەکانى دەمێنێتەوە و بە هیچ شێوەيەک ڕێگە بە تێکدانى کولتوورى پێکەوەژيان و يەکترقبووڵکردن و لێبوردەيى نادرێت، تاوانکاريش بە سزاى ياساييى خۆى دەگات. [1]
سەرۆکايەتيى هەرێمى کوردستان
#02-04-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=