$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاتژمێر 9ی شەو، هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی هێزی پێشمەرگە لە پشت گوندی #قورووشاوێ# سەر بە شاری #شنۆ# کەوتوونەتە کەمینی یەکترەوە و تەقەیان لە یەکتری کردووە. فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە یەکتر، ژمارەیەک لە هێزەکانی حکوومەتی کوژراو و بریندار بوون.[5]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان لە چەند فراکسیۆنێکی جیاواز، داوای بانگهێشتکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دانیشتنێکی پەرلەمان.[2]
- لەبارەی جموجۆڵ و دروستکردنی مۆڵگەی نوێی #داعش# لە عێراق و ئاسایشی ناوچە جێناکۆکەکان، #وەزارەتی پێشمەرگە# لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هاوپەیمانان لە هەولێر کۆبوونەوە و داوادەکەن هەرچی زووە پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکان بکرێت.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری نهێلی و نێروەرێکان-یان لە شارۆچکەی #ئامێدی# بۆردوومانکرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هیچ زیانێکی گیانی لە بۆردوومانکردنی فڕۆکەکانی تورکیا لەنێو دانیشتووانی ئەو ناوچانەی ئامێدی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بە ناوچەکە گەیاندووە و ترسی لەلای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە.[2]
- ئەبو عزرائیل وتەبێژی لیوای ئیمام عەلی #حەشدی شەعبی# ئەمڕۆ ڕایگەیاند: لەرۆژانی داهاتوودا هێزی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە کەرکووک و تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان.[1]
- شەوی ڕابردوو، نزیکەی سێ هەزار مریشکی مردارەوەبوو فڕێ دەدرێنە ناو ئاوی #زەڵم# و بەپرسیارانی ژینگەیی و گەشتوگوزاری هەڵەبجەش دەڵێن: تەندروستی خەڵک و ژینگەی ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسیی بووەتەوە و پێویستە بکەری ئەوکارە سزای توند بدرێت.[3]
- کاتژمێر 10:30ی ئەمشەو، ئاگرێکی گەورە لە #تاسڵوجە#ی نزیک #سلێمانی# کەوتووەتەوە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت ئاگرەکە لە باروتخانەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 4 کەس برینداربوون.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لیندزی گراهام و جان شاهین، سیناتۆرانی ئەمریکا سەردانی شاری منبج-یان کرد و دەڵێن، گرنگە هێزەکانی وڵاتەکەیان لە باکووری سووریادا بمێننەوە.[2]
- لە نزیک نەخۆشخانەی ئاڤرین مینێک تەقیوەتەوە. دەربارەی ئەنجام و زیانەکانی ئەو تەقینەوەیە هیچ زانیاریەک بەدەست نەگەیشتووە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات کە دانوستانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا بەردەوامە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی #کەرکووک# لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە و ئاشکراشیدەکات کە ئێستا ڕۆژانە 220 هەزار بەرمیل نەوت لەوشارە بەرهەم دەهێندرێت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث