$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، حوکمی ئێعدامی سێ زیندانیی، بە ناوەکانی سەلمان خانعەلیلو، زەینەب سکانوەند و حەسەن حاجیلوو، لە زیندانی #ورمێ# جێبەجێ کرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە سەرجەم خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان بەبەشداری زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار خوێندکار زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155148/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 02-10-2018، قوتابخانەی بانە بەوشێوەیە پێشوازی لە مناڵە چاوگەشەکانی کرد بۆ ئەمساڵی خوێند=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155148/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەڵێت، لە هەر شوێنێک ئیرادەی دەنگدەر لەژێر هەڕەشە و گوشاردا بووبێت، دەنگی ئەو بنکەیە پووچەڵدەکرێتەوە. دەشڵێت، ئەمڕۆ فۆرمی سەرجەم پارێزگاکان گەیشتوونەتە کۆمیسیۆن و لە داتابەیس تۆماردەکرێن بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی بەرایی ڕابگەیێنین.[3]
- وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی ڕایگەیاند، بەپێی ئه و ئامارانەی دەست ئێمە کەوتووە یەکێتی 24 بۆ 26 کورسی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت و ئەگەر کۆمسیۆن بە وردی لەسکاڵاکانمان بکۆڵێتەوە گومانمان نیە کە ڕێژەی کورسییەکانمان زیاددەبێت.[5]
- فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە خرایە خوارەوە.[7]
- بۆ جاری یەکەم لە شارۆچکەی #کەلار#، بەناونیشانی 'مافی خۆمە خەونەکانم بەدی بهێنم' شانۆیەکی سەرشەقام نمایشکرا.[6]
- بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# پیاوێکی تەمەن 47 ساڵ گیانی لەدەستدا و لە شارەزوریش گەنجێک برینداربوو.[2]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155148/0019.JPG=KTML_Photo_Alt=پەڕڵەمانی ئێڕاق بەرهەم ئەحمەد ساڵح-ی وەک سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژارد=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155148/0019.JPG=KTML_Photo_End=
- کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە پارتی و یەکێتی کردووە لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق ڕێکبکەون باشترە، ئەگەر نا ئەو پرسە لە پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە.[2]
- بەهۆی ململانێی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، پەڕڵەمانی ئێڕاق دانیشتنی خۆیی دواخست بۆ کاژێر 8ی ئێوارە.[1]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، لە نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، فراکسیۆنی پ-د-ک،ڕایگەیاند، کە کاندیدی سەرۆک کۆماری خۆیان دەکێشنەوە و ئەو پڕۆسەیە مایەی قبوڵ نییە.[6]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# بە زۆرینەی دەنگەکانی پەڕڵەمانی ئێڕاق بە سەرۆک کۆماری ئێڕاق هەڵبژێردرا.[1]