$باکووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەئەنجامی بەرپابوونی شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و گروپێک لەگەریلاکانی #پەکەکە# لەنزیک شارۆچکەی #شەمزینان#، سەر بە شاری #هەکاری# لەباکوری کوردستان چوارکەس لەهێزە ئەمنیەیکانی تورکیا کوژران.[1]
- سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ڕایگەیاند: لە شارۆچکەی شەمزینان سەر بە پارێزگای هەکاری لە پێکدادانێکدا لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و پەکەکە کە بە نیازبوون بە سوودوەرگرتن لە نالەباری کەشوهەوا و تەمی چڕ هێرش و پەلامار ئەنجامبدەن، شەش سەرباز و دوو جاش کوژران و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.[6]
- بەهۆی بارینی بەفرەوە کە لە دوێنێ شەوەوە دەستیپێکردووە، دەروازەی کاراپەت لەسەر ڕێگای وان-باهچەسەرای کە دوو هەزار و 985 مەتر لەئاست ڕووی دەریاوە بەرزە بەرووی هاتوچۆدا داخراوە و، هاووڵاتیانیش بێچارە ماونەتەوە.[6]
- پۆلیسی تورک، بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندەکانی ئاشوت و زاویتێ-ی سەربە شارۆچکەی #چەلێ#، هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی #هەدەپە# و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی #دەبەپە# و 16 کەسیان دەستبەسەر کرد و بردیاننە بنکەی پۆلیسی چەلێ. هەروەها، لە هەرسێ شارۆچکەی چەشمە، بایندر و تۆربەلی-ی سەربە لە شاری ئیزمیری ڕۆژئاوای تورکیا، پۆلیس هەڵیانکوتاە سەر چەند ماڵێک و 10 کەسیان دەستگیر کردوو بردوونیانەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەو ناوچانە.[5]
$باشووری کوردستان$
- ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لەبەردەم بارەگای #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە #هەولێر#، گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و تێیدا ناڕەزایی دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسی کورد #ئەرکان شەریف# بە دەستی میلیشیاکانی #حەشدی شەعبی#، دەردەبڕن.[2]
- لە وەڵامی داواکارییەکدا کە لەلایەن #حەیدەر عەبادی#، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەربارەی #ڕیفراندۆم#ی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئاراستەی کردووە، دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ناتوانێت ڕای خۆمان لەبارەی دەستوریی یان نادەستوریی بوونی ڕیفراندۆم دەرببڕین بەبێ گوێگرتن لە لایەنی دووەم.[1][3]
- سکرتاریەتی مام جەلال زیاتر لە 7000 هەزار کتێب و سەرچاوەی وەک دیاریی سەرۆک مام جەلال گەیاندە کتێبخانەی گشتیی سلێمانی.[4]
- #سەنتەری میترۆ# و بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی، لە گردبوونەوەیەکدا یادی هەموو قوربانییەکان و ئەو ڕۆژنامەنوسانەیان کردەوە، کە تیرۆرکراون و بکوژانیان دەستگیر نەکراون، داواشیان کرد بکوژانی ڕۆژنامەنووسان بە سزا بگەیەندرێن.[5]
- ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی کوشتنی کامێرامانێکی کەناڵێکی کوردی ئەرکان شەریف لە شارۆچکەی #داقوق# بڵاوکردەوە و داوای لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوەش دەکات.[3]
- وەزیری نەوتی عیراق ئاشکرای دەکات تاکە بەربەست بەردەم هەناردەکردنی نەوتی #کەرکووک# تورکیایە کە داوای چوار ملیار دۆلار دەکات کە پێشتر بە قەرز بە هەرێمی کوردستانی داوە.[1]
- نوێنەرانی کورد لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ڕێگریکردن لەو بەربەست و مەترسیانەی لەناو ڕەشنوسی بودجەی 2018دا هەیە، داواش دەکەن بەپەلە وەفدێک ڕەوانەی بەغدا بکەن و لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بکەونە دانوستان و ڕێککەوتن.[7]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاند، بە بیانووی هەبوونی بارەگاکانی پەکەکە چیای کورەژاریان لە شارەدێی #شیلادزێ# سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# بۆردومانکرد.[1]
- ناوی شەقامی شەهید #شێرکۆ شوانی# لە کەرکووک گۆڕدرا بۆ یلدرم دەمرچی.[8]