- 02-03-2020
- 01-03-2020
- 29-02-2020
- 28-02-2020
- 27-02-2020
- 26-02-2020
- 25-02-2020
- 24-02-2020
- 23-02-2020
- 22-02-2020
- 21-02-2020
- 20-02-2020
- 19-02-2020
- 18-02-2020
- 17-02-2020
- 16-02-2020
- 15-02-2020
- 14-02-2020
- 13-02-2020
- 12-02-2020
- 11-02-2020
- 10-02-2020
- 09-02-2020
- 08-02-2020
- 07-02-2020
- 06-02-2020
- 05-02-2020
- 04-02-2020
- 03-02-2020
- 02-02-2020
03-03-2020
- 04-03-2020
- 05-03-2020
- 06-03-2020
- 07-03-2020
- 08-03-2020
- 09-03-2020
- 10-03-2020
- 11-03-2020
- 12-03-2020
- 13-03-2020
- 14-03-2020
- 15-03-2020
- 16-03-2020
- 17-03-2020
- 18-03-2020
- 19-03-2020
- 20-03-2020
- 21-03-2020
- 22-03-2020
- 23-03-2020
- 24-03-2020
- 25-03-2020
- 26-03-2020
- 27-03-2020
- 28-03-2020
- 29-03-2020
- 30-03-2020
- 31-03-2020
- 01-04-2020
- 02-04-2020
باکووری کوردستان
- نوسینگەی مافەکانی سەدە کە لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە کە: خانەوادەی هەر یەک لە بریگرتەکانمان بەڕێز
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەڕێز هایری کۆنار و بەڕێز ڤەیسی ئاکتاش کە لە دورگەی ئیمرالی زیندانی کراون، لە چوارچێوەی سەردانکردنی گرتووخانەی ئیمرالیدا، چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجامدا. ئەم هەواڵە بە ڕێزەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنین.
[1]
باشووری کوردستان
- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی
سلێمانیسلێمانی ڕایدەگەیێنێت دۆخی تەندروستیی پێنج تووشبووەکەی کۆرۆنا لە سلێمانی جێگیرە.
وەزارەتی ڕۆشنبیریوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانیش بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی دەرکرد.
[2]
- بە بڕیاری پارێزگای
هەولێرهەولێر سەرجەم ئاهەنگە تایبەتەکان لە بووک گواستنەوە و ڕۆژی لەدایکبوون و ئەوانی دیکە هەتا ڕۆژی (25-3-2020) قەدەغەکران.
[3]
- لە بانگەوازێکدا یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران داوا لە بازرگانان، خاوەن کۆمپانیا، خاوەن کارگە و کارخانەکان و خێرخوازانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکات کە هاوکاربن لە دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی ئامێر و پێداویستییەکانی ئەو نەخۆشخانە تایبەتەی ئێستا بۆ تووشبووانی کۆرۆنا دروستدەکرێت.[2]
- تیمێکی تەندروستی ئەمەریکی چاودێری کەرەنتینە کراوەکانی
سۆرانسۆران و
ڕواندزڕواندز دەکەن، بەهاوبەشی تیمی تەندروستی ناوچەکە ڕۆژانە پشکنین بۆ کەرەنتینەکراوەکان دەکەن.[3]
- ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی لەسەر ئەو کرێکارانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داناوە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، ڕێنماییەکانی حکومەت لەبارەی کۆرۆناوە تووندکراون و هاووڵاتییانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڤیزایان بۆ نوێ ناکرێتەوە و ناتوانن هاتووچۆ بکەن.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی مەترسییەکانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا دەوامی فەرمی ڕابگرێت.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی
هەڵەبجەهەڵەبجە ڕایگەیاند، 40 هاونیشتمانیی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دوو ڕۆژی دیکە کەرەنتینەکان جێدەهێڵن.[2]
- لەبەردەم قەیسەری ئاڵتون لەناو بازاڕی شاری هەڵەبجە، پیاوێک بەسەختی ژنێکی بریندار کرد، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنەکە لە بەشی فریاکەوتنی خێرا لەنەخۆشخانەی هەڵەبجە لەژێر چاودێریدایە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی دەوڵەتی تورک، لە مانگی شوباتدا و بە بەراورد بە مانگی پێشوو هەڵاوسان بە ڕێژەی 0.35 زیادیکردووە و بەراوردیش بە مانگی شوباتی ساڵای ڕابردوو هەڵاوسان بە ڕێژەی 12.37 زیادیکردووە.[1]
-
ئەردۆغانئەردۆغان بۆ ئیدلب داوای ئاگربەست لە پوتین دەکات و پێش سەردانەکەی بۆ ڕووسیا هەڕەشەی سەربڕینی لە سوریا کرد، کە شێوازێکی
داعشداعشەکانە و هەزاران کەسیان بە بەرچاوی جیهانیانەوە سەر بڕی.[1]
- ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە شەوی ڕابردووەوە هێزەکانی تورکیا تۆپبارانی دەوروبەری کەمپی عەین عیسا و ڕێگەی ئێم فۆر لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، بەڵام تائێستا زیانەکان نەزاندراون. هەروەها تورکیا گوندی سلێبی لە ڕۆژئاوای گرێسپی تۆپباران کردووە. لەلایەکی دیکەوە، تورکیا ئاشکرای کرد، سەربازێکی دیکەیان لە ئیدلب کوژراوە.[3]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی سووریا لە لایەن فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا لە ئیدلب خرایە خوارەوە. ئاشکراشیکردووە، فڕۆکەکانی تورکیا لە جۆری ئێف-16ی ئەمەریکی بوون، بەڵام چارەنووسی فڕۆکەوانەکە نازانرێت.[3]
- ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە بۆ 77 کەس بەرزبووەوە.[3]
- سیباستیان کۆرتز، ڕاوێژکاری نەمسا ئەو هەنگاوەی تورکیا بە کردنەوەی ڕێگای کۆچبەران وەک کارتێکی فشار و ملکەچکردن وەسف دەکات بەرامبەر یەکێتی ئەوروپا.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث