باکووری کوردستان
- 430 زیندانی کە لە بەندیخانەی کراوەی
ئامەدئامەد بەند کراون، لە دژی مامەڵەی کاربەدەستانی بەندیخانەکە ڕاپەڕین و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.
[5]
- سەرۆککۆماری تورکیا لە ئامەد ڕایگەیاند زمانی کوردی وەکو شیری دایکتان حەڵاڵە بۆتان و هێندەی زمانی تورکی بەهادارە. دەشڵێت با هیچ کەسێک بەدوای دەوڵەتەوە نەبێت بۆ کورد.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، کچێکی مێرمنداڵ خەڵکی شاری
بانەبانە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. شوناسی ئەو کچە بە ناوی سروە ڕەحیمی ڕاگەیەندراوە.
[4]
باشووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو، چەکدارانی
داعشداعش هێرشیان بۆ سەر گوندی حەفتەغاری سنووری داقوق هێناوە و لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە تەقەیان لێکراوە و بەهۆی شەڕەکەوە بەشێک لە کشتوکاڵی ناوچەکەش سووتاوه.
[1]
- پۆلیسی
کەرکووککەرکووک دەستگیرکردنی باندێکی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند.[1]
- قایمقامی
قەڵادزێقەڵادزێ ڕایگەیاند، لە پێناو کەوتنەوە کاری پڕۆژەی ئاوی خاس کە سەرچاوەی ئاوی سەرەکی قەڵادزێیە، بەربەستیان لەبەردەم ئاوی
زێی بچووکزێی بچووک دروستکردووە و گوتی ئێستا پڕۆژەی ئاوی خاس کەوتووەتەوە کار.[2]
- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مندالڵانەوە لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی فێستیڤاڵی خانەو دایەنگەکان بەڕێوەچوو، کە تێیدا خانەی نەوجەوانانی کچان و کوڕان و خانەی منداڵانی ئەو بەرێەبەرایەتییە و دایانگە حکومییەکانی ناوشاری
سلێمانیسلێمانی بەشداریان تێداکرد و چەند چالاکییەک ئەنجامدرا.[1]
- بەڕێوەبەری شارۆچکەی
سیدەکانسیدەکانی سەر سۆران ڕایگەیاند، ئەو هێزی تورکیا کە چوبوونە گوندی
بەرمیزەبەرمیزە، ئێستا گوندەکەیان چۆڵ کردووە و کشاونەتەوە بارەگاکانی خۆیان. گوتیشی داوای هاوکارییان لە خەڵک کردووە، بەڵام خەڵک ڕەتی کردووەتەوە.[2]
- فەرمانی دەستگیرکردن بۆ
ڕێبوار تاڵەبانیڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەرچوو.
[3]
- لەسەر هاتنەناوەوەی سوپای تورک بۆ باشووری کوردستان،ئەمنیداری گشتی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، بۆ پاراستنی سنوورەکان پێویستە حکومەتی عێراق هەڵوێستی هەبێت، چونکە پاراستنی سنوورەکانی لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە، نەک وەزارەتی پێشمەرگە.[1]
- عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقی ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران دەستیپێکردووە، کە ڕۆژانە بە تانکەر بڕەکەی لەنێوان 30 بۆ 60 هەزار بەرمیلە.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی سووریای دیموکراتی- هەسەدە لە کاتژمێر 8ی ئێوارەوە بە ئامانجی ڕزگارکردنی گوندەکانی باشووری
حەسەکەحەسەکە و گوندی دەشیشا-ی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی شەداد-ی کانتۆنی حەسەکە، هەڵمەتی گەردەلوولی جەزیرەی دەست پێکردەوە.[5]
دەرەوەی کوردستان
- بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی جمهوریەتی ئۆپۆزسیۆن، گروپێک کە لە 10 بۆ 15 کەس پێکهاتبون هێرشیان کردوەتەسەر کاروانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی
هەدەپەهەدەپە لە شاری ئەنکەڕە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث