- پەرلەمانی ئەوروپا کوشتنی ئێزدییەکانی لەلایەن داعشەوە بە جینۆساید ناساند.
- محەمەد نوری چیچیەک هاوشارەداری ناوچەی ئەردیشی پارێزگای وان لە باکوری کوردستان و حەمدوڵڵا ئیبجی کارمەندی پێشووی شارەداری ئیپەک یۆلوی پارێزگەی وان بە تۆمەتی ئەندامبوونیان لە ڕێکخراوێکی کوردی،لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر کران.
- شەوی ڕابردوو زیاتر لە 10 فرۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکیا پێنج کاتژمێر بۆمب بارانی زیاتر لە نۆ گوندی بناری قەندیلیان کردوو بەو هۆیەشەوە زەرو زیانێکی زۆر بەر گوند نیشینان کەوتووە و دانیشتوانەکەشی ماڵ و حاڵیان چۆلکردووە.
- ئێوارەی ئەمڕۆ، شێخ جەنگی برای گەورەی مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەنەخۆشخانەی فاروق لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.