$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئارام زەندی، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری #سنە#، لە لایەن قەراگای فەرماندەیی هێزە ئینتزامییەکان لەو شارە بانگهێشت کرا.[6]
- چوار مامۆستای کورد بە ناوەکانی سوویلا سەعیدی، مامۆستای زمانی عەرەبی، حەمید ئاریانا، مامۆستای زمانی ئینگلیسی، ئەسعەد ئەولیایی بەڕێوەبەری نووسیگەی کۆمەڵایەتی و عەتا ئیسفەندیاری مامۆستای وێژەیی زمانی فارسی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #دیواندەرە# کران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار مامۆستا کوردە بە هۆی بەشداری کردن لە مانگرتنی سەرەتاسەری فەرهەنگییان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە کراون.[6]
- چالاکێکی کرێکاری کورد بە ناوی ئومید ئەسەدی، بانگهێشتی لقی دووی پرسکەر و دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری #کامیاران# کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی #میر تەحسین بەگ# لە ئەڵمانیاوە دەگاتەوە باشووری کوردستان و لە فڕۆکەخانەی #هەولێر# هەشت پێکهاتەی ئایینی لە هەرێمی کوردستان بە جلوبەرگی تایبەتی خۆیان لە پێشوازیییدا بەشداربوون و تاجەگوڵینەیان لەسەر تەرمی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدیانی کوردستان و جیهان دانا. بڕیارە سبەینێ لە لە کۆشکی میری لە پەرستگای لالش بە خاکبسپێردرێت.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182374/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەرمی میر تەحسین بەگ لە ئەڵمانیاوە دەگاتەوە باشووری کوردستان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی میر تەحسین بەگ لە ئەڵمانیاوە دەگاتەوە باشووری کوردستان=KTML_ImageCaption_End=
- درەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوە مینەوە دوو #کۆڵبەر# بە سەختی برینداربوون و گەیەندرانە نەخۆشخانەی شارۆچکەی #چۆمان#-ی سەربە پارێزگای هەولێر. یەکێک لە بریندارەکان قاچێکی لە دەستداوە، دوای وەرگرتنی چارەسەریی سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراون.[3]
- لە نزیک سایلۆی ناوەندی شاری #شەنگال# لە کاتی دروستکردنی ڕێگەدا، ئێسک و پروسکی چەندین کەس دۆزرایەوە. ڕاگەیەنرا له و شوێنە گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەیە و لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش کۆمەڵکوژی لێ کراوە. بەهۆی ئەوەی تا ئێستا لێکۆڵینەوەی پێویست نەکراوە، نازانرێت تەرمی چەند کەس له و گۆڕە بەکۆمەڵەدا هەیە.[5]
- دوای 13 ڕۆژ لە داخستنی، ئەمڕۆ دەروازەی سەرزێرێ لەنێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لەسنوری شارەدێی کانی ماسێ سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# کرایەوە.[2]
- بەپێی زانیارییەکان، سوپای تورک ژمارەیەک سەربازی ناردووەتە گەلیی باڵندە، کە ناوچەیەکی گەشتیارییە لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی سەربە پارێزگای #دهۆک#.[3]
- هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی #گەرمیان# دوو ئەمیر و چەکدارێکی #داعش# دەستگیردەکەن و لە ڕاگەیێندراوێکیشدا ئاماژە بەوە دەکەن، چەکدارەکان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و #سلێمانی# دەستگیرکراون.[4]
- کۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر 8:30 بۆ 9:00 دەورووبەری گوندی خەلیفان و چیادێل-یان بۆردومانکرد.[5]
- لە ناو بازاڕی شارۆچکەی سەیدسادق-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، گردبوونەوەیەک لەلایەن چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی سەیدسادق-ەوە ڕێکخرا دژی بەرتەستکردنەوەی ئازادیی و دەستگیرکردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان لە بادینان.[3]
- ژمارەیەک لە شۆفێر و خاوەن تەکسییەکان لە سلێمانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان دژ بە بڕیارێکی #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێم ئەنجامدا و شەقامێکی سەرەکیشیان داخست.[2]
- لیژنەی هاوبەشی #وەزارەتی پێشمەرگە#ی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوه. ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان هەردوولا و بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.[4]
- جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سەردانی #کەرکووک#ی کرد و ڕایگەیاند، کەرکووک هێڵی سوورە و بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر کوردستانیبوونی ناکەین.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بە مەڕاسیمێک تەرمی هونەرمەندی ناوداری کورد #عەگیدێ جمۆ# کە بە (میری باڵەبان) ناسراوە، لە شاری ئەریڤانی ئەرمەنستان بەخاک سپێردرا.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182374/0020.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لەیلا گیوڤەن هاووڵاتیی فەخریی پاریسی پێبەخشرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لەیلا گیوڤەن هاووڵاتیی فەخریی پاریسی پێبەخشرا=KTML_ImageCaption_End=
- لەسەر داوای دانیەل سیمۆنێت ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی پاریس، #لەیلا گیوڤەن# هاووڵاتیبوونی فەخریی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسای پێبەخشرا.[5]
- حسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێران ڕایگەیاند: داوادەکەین وڵاتانی ئەوروپا دەست لە کاروباری ئێمە وەرنەدەن، بە پێچەوانەشەوە ئەو بابەتە ناچارمان دەکات گۆڕانکاری لە ڕەوتی سیاسی، ستراتیژی و بەرگریکارانەمان بکەین.[2]
- #بەرهەم ساڵح#، سەرۆککۆماری عێراق وەڵامی لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند، ئەمریکا داوای مۆڵەتی نەکردووە و مافی ئەوەی نییە لە عێراقەوە چاودێری ئێران بکات.[4]