$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئومید مستەفاپوور، ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد، بۆ زیندانی #نەغەدە# ڕاگوێزرا. بەرەی یەکگرتووی کورد بەنیسبەت ئومید مستەفاپوور نیگەرانیی دەربڕیوە و خوازیاری دەستبەجێ ئازادکردنی ناوبراو بوون.[6]
$باشووری کوردستان$
- تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی بێدهێ لە سنووری شارەدێی #کانی ماسێ#ی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# تۆپباران دەکەن.[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەگویرەی ڕاگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و ڕۆژێکدا 204 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 9 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[1]
- ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی #کۆڕۆنا# لە پارێزگای #سلێمانی# 200 کەسی تێپەڕکرد.[1]
- بەهۆی گرفت و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان-یان، هاوڵاتییانی شارەدێی #بازیان#ی سەر پارێزگای سلێمانی، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و ڕێگای سەرەکی، سلێمانی #کەرکووک#-یان داخست و ڕێگا بە هاتووچۆکردن نادەن.[4]
- وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت و ڕۆژی 11ی تەممووز دەستپێدەکات.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384456/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خۆپیشاندەرانی بازیان ڕێگای سلێمانی کەرکووکیان داخست=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خۆپیشاندەرانی بازیان ڕێگای سلێمانی کەرکووکیان داخست=KTML_ImageCaption_End=
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی سەرکارێز لە شاری سلێمانی گەنجێکی تەمەن 16 ساڵان کەپیشەی شاگردی فیتەر بووە لەناو کەلاوەیەکی پشت شوێنی کارەکەی بەنزینی بەخۆیدا کرد وخۆی سوتاند.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕۆژئاوای کوردستان لە قەیرانێکی مرۆیی گەورەدایە. دوا ڕاپۆرتی وردی #نەتەوە یەکگرتووەکان# سەبارەت دۆخی مرۆیی دەڵێت: زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی ڕۆژئاوای کوردستان خواردن و چارەسەری تەندروستی پێویستیان نییە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- 14 کارناسی مافی مرۆڤی #نەتەوە یەکگرتووەکان#، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئێعدامی نەهێنیی #هیدایەت عەبدوڵڵاپوور#، زیندانیی سیاسیی کوردیان مەحکووم کرد.[6]
- لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا خۆپیشاندان دژی داگیرکاری و تیرۆرەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێت.[1]
- #شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کە#سنە#زانی# ڕابەری تەریقەتی قادری لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.[1]
- بەکاریگەری ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی فیتچ لەبارەی خراپی دۆخی ئابووری تورکیا، بەهای لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستی لە دوای مانگی ئایارەوە دابەزی، بەجۆرێک بەهای یەک دۆلاری ئەمەریکی بۆ 6 لیرە و 88 قوروش دابەزی. هاوکات هۆکارێکی دیکەی داکەوتنی بەرچاوی بەهای لیرە، دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی حوزەیراندا، کە زیاتر بووە لە پێشبینییەکان و 12.5% تۆمارکردووە.[2]
- لە ماوە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە نێوان ڕژێمی سوریا و چەتەکانی #داعش#دا شەڕ و پێکدادانی قوڕس ڕوودەدات. بە پێی زانیاریەکان تا ئێستا 40 کەس لە هەردوولا کوژراون.[5]