رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی هوشیار نەمامی، خەڵکی گوندی زیارەت تەمرخان سەر بە سەلاسی باوەجانی کە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بە سەختی بریندار ببوو، گیانی لە دەست دا.
[3]
- هێزە نیزامییەکانی پایگای نەجەفی تەقەیان لە شوانێکی کورد، خەڵکی شاری پیرانشار، لە شوێنێک بە ناوی مێرگی سەید عەبدوڵڵا، کرد.[3]
باشووری کوردستان
- لە
سلێمانیسلێمانی مەراسیمێک بۆ پەردەلادان لەسەر پەیکەری ڕۆشنگەر
ڕەفیق حیلمیڕەفیق حیلمی ڕێکدەخرێت.
[1]
- ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێک بۆ ناساندن و دابەشکردنی کۆکراوەی ژمارە 1-25 ی دەنگی یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان ڕێکدەخات.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری کاتژمێر 15:30ی ئەمڕۆ، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر گوندی دشیشێ لە دەڤەری کانی ڕەش-ی سەر بە ناوچەی بەرواری لە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی.
[5]
- زیاتر لە هەفتەیەکە هەناردە و هاوردەکردنی سووتەمەنی بە هەموو شێوەیەک لە مەرزی پەروێزخانەوە ڕاگیراوە و هیچ مامەڵەیەکی بازرگانی پێوە ناکرێت و ئەوەش پەیوەندی بە سزاکانی ئەمەریکاوە بۆ سەر وڵاتی ئێران هەیە.
[4]
- ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بەربژێرە دەرچووەکانی خولی پێنجەمی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە ڕۆژی
06-11-201806-11-2018 ئامادەی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان بن.
[2]
- بنکەی ئاسایشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی
سۆرانسۆران ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تشرینی دووەمی
2018 لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد: هێزەکانی ئاسایش لە سنوری شارۆچکەی سۆران هاوڵاتییەکیان دەستگیرکرد و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا بڕی حەوت کیلۆ و 200 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆیینی پێبووە. ڕاشیگەیاند: ئه و هاوڵاتیە دانیشتوی قەزایەکی هەرێمی کوردستانە و لە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیەوە هێناویەتی و ویستویەتی ئه و ماددە هۆشبەرە لە شارۆچکەی سۆران ساغبکاتەوە.[4]
- لیوا مەعن سەعدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی
کەرکووککەرکووک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی دوو بۆردومانی جیای هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان، 25 چەکداری
داعشداعش کوژراون و دوو مۆڵگەشیان خاپوور کراوە.[5]
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سۆران-ی سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێر دژی دابەش نەکردنی بەشە نەوتی ماڵان، ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان لەبەردەم بینای قائیمقامییەت گردبوونەوە و یاداشتێکیان ئاراستەی دەزگا پەیوەندیدارەکان کرد.
[7]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی چاوی کورد لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە شاری سلێمانی، پانێلێکی بەناونیشانی گەمارۆکانی سەر ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان، بۆ هەریەکە لە مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتیی هاوردەکار و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و هاوبیر ئەنوەر، وەبەرهێن سازکرد.[7]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆتێل شیراتۆنی شاری هەولێر ڕێکخراوی نیو کوردستان بۆ پرسە نێودەوڵەتییەکان پانێلێکی بۆ هەریەکە لە دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دکتۆر محەمەد شاکر لە فراکسیۆنی پارتی و
ڕابوون مەعروفڕابوون مەعروف لە فراکسۆنی نەوەی نوێ و
کاوە محەمەدکاوە محەمەد لە فراکسیۆنی گۆڕان و
هەرێم کەمال ئاغاهەرێم کەمال ئاغا لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕێکخست.[7]
رۆژئاوای کوردستان
- لە
گرێ سپیگرێ سپی تەرمی قوربانییەکی تۆپبارانەکانی تورکیا بەخاکسپێردرا.
[6]
- بە هەزاران هاووڵاتی گرێ سپی و گوندەکانی دەوروبەری خۆپێشاندانیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا.[7]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث