رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی
سنەسنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.
[7]
- بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی شارەکەم
پاوەپاوە بە ناوی سەعید ئەحمەدی کوری نەجیم خەڵکی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو چالاکە میدیاییەیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندییدار بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ناوچەی هەورامان دەسبەسەر کردووە.[7]
باشووری کوردستان
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری
هەولێرهەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش کۆی گشتی تووشبووانی پرسەی ماتەمینیەکەی گەرِەکی کارێزان بووە 32 تووشبوو. هەروەها کۆی گشتی توشبووان لەهەرێمی کوردستان گەیشتە 232 کەس.
[2]
- بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: 11 تووشبووی دیکەی
کۆرۆناکۆرۆنا لەشاری سلێمانی چاک بوونەتەوە.
[4]
- سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران، کە 3 ژنن تەمەنەکانی (20) و (24) و (28) ساڵن، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و دانیشتووی شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵن.[4]
- سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتنی هەولێر ڕایگەیاند: لەئەنجامی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان پلانی (C)یان جێبەجێکردوە و نەخۆشخانەی ڕزگاری بۆ توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئامادەکراوە.[4]
- ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی 100 کەسی دانیشتووی کۆمەڵگەی سێبیران ئاشکرا کرا کە پشکنینی هەموویان نێگەتیڤ بووە و دوای 15 ڕۆژ ئەمڕۆ کەرەنتین لەسەر سێبیران هەڵدەگیرێت.
[5]
- پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی قەدەغەی تووندی هاتووچۆ هەر هاونیشتمانییەک بەبێ دەستکێش و دەمامک بچێتەدەرەوە ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
[1]
- دوای ئەوەی کەسێک لە گوندی
بێسەڵمێنبێسەڵمێنی
شارەزوورشارەزوور تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت، دوێنی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی ئەو کەسەی ڕاگەیاندووە و بە ئەمبوڵانسی تەندروستییەوە دەینێرێتەوە بۆ گوندەکەی، بەڵام چەند گەنجێکی دانیشتووی گوندەکە تەقەیان کردووە. کەمال ئەحمەد، وتەبێژی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ ڕایگەیاند: دانیشتوانی گوندەکە وەک کاردانەوەیەک قبوڵیان نییە کارمەندانی تەندروستی بچنە گوندەکەیان، بۆیە ئەو تەقانەیان کردووە، بەڵام ئێمە هاووڵاتییەکەمان گەیاندووەتەوە گوندەکەی و 15 پشکنینی دیکە وەرگیراوە تا دڵنیاببینەوە لەوەی دانیشتوانی گوندی بێسەڵمێن چەندی دیکەیان توشی ڤایرۆسەکە بوون.[5]
- ڕۆژنامەنووس
هێمن مامەندهێمن مامەند لە هەولێر بە کەفالەتی 10 ملیۆن دیناری ئێڕاقی ئازادکرا.[2]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا ژووری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر دووپاتی کردەوە، گەورەترین کارگەی درووستکردن و بەرهەمهێنانی
دەمامکدەمامک لە شاری هەولێر دەکرێتەوە.[5]
- بەرنامەی نیشتەجێکردنی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە یارمەتییەکی دارایی نوێی حکومەتی ژاپۆن کرد کە بە بڕی 3.6 ملیۆن دۆلار لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە بۆ بنیاتنانەوەی شارۆچکەی
شنگالشنگال کە بەهۆی شەڕی
داعشداعشەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.[1]
- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی پارە بەناوی هاوکاری ڕێگەپێدراونییە و بۆ هیچ کەسێک یان لایەنێک نییە کەمپەین ڕابگەیێنێت.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- لە کەمپی نەورۆز لە شاری
دێرکدێرک، ڕۆژی هەینی بە هۆی ئاگری سۆپاوە، 4 منداڵ گیانیان لەدەست دابوو و 7 کەسی دیکەش بریندار ببوون، ئەمڕۆ 3 کەسی دیکە لەو سووتاوانە گیانیان لەدەستدا.
[3]
- دەوڵەتی داگیرکەر ئێوارە ئەمڕی کاتژمێر 19:30 گوندی شێخ خەلیلی سەر بە تل ڕەفعەتی ناوچەی شەهبای تۆپباران کرد.[3]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراق لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 5 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و 83 تووشبووی دیکەی نوێش تۆمارکراون، 20 کەسیش چاکبوونەتەوە.
[6]
- وتەبێژی
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئاشکرایکرد کە ئەنجامی نیوەی ساڵی قۆناغی سەرەتایی خوێندن، بە ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندنی ئەمساڵی پۆلەکانی یەک تا پێنجی سەرەتایی هەژمار دەکرێت. ئەم بڕیارەی ئێڕاق، ناوچە جێناکۆکەکانی وەک
کەرکووککەرکووک و
خانەقینخانەقین و ئەوانی تریش دەگرێتەوە.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث