مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆکار #نەرمین قادر#، پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات.
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکە:=KTML_End=
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری هونەرمەند خاتوو نەرمین قادر
بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی بە توانا و لێهاتووی گەلەکەمان خاتوو نەرمین قادر ، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و گشت هونەرمەندان و هاوڕێیانی دەکەین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیەراجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=