- دکتۆر #محەمەد کیانی#، بەرپرسی دەستەی سەرۆکایەتی #بەرەی دیموکراسی گەل# و ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و #هاوڕێ کوردی# چالاکی مەدەنی ئازادکران.[1]
- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەڕێوەچوونی #هەڵبژاردن#ەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد و بەرپرسێکی کۆمسیۆنیش ڕایدەگەیەنێت، گەر مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێمیان بۆ دەرچێت دەتوانن لەکاتی خۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامبدەن.[2]
- دوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی سوپای تورکیا لە 18گوندی ناوچەی #لیجە# سەر بەپارێزگای #ئامەد# لەباکوری کوردستان، ئۆپەراسیۆنی سەربازی گەورە بەردەوامە بەبیانوی بوونی بارەگا و مۆڵگەکانی #پەکەکە# له و ناوچانە.[3]
- یەکێک له و فڕۆکە جەنگیانەی لە کاتی #کیمیاباران#ی #هەڵەبجە#دا بۆدوومانی شارەکەی کردبوو، گەڕێنرایەوە بۆ هەڵەبجە، ئەوەش وەک بەشێک لە ئەرشیفرکردنی بەڵگەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە.[4]