$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران لەلایەن لقی 27ی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پەسەند کراوە و پارێزەرەکانی ئەو حوکمەیان بە بنەماڵەی ڕاگەیاندووە.[3]
- سێ لاوی کورد بە ناوەکانی یەحیا سەید مورادی تەمەن 19 ساڵ، ئارش دارابی تەمەن 18 ساڵ و ئەفشین سەید مورادی تەمەن 20، خەڵکی گوندی دارابی بەخشی ڕێژاوی شاری داڵاهۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.[4]
$باشووری کوردستان$
- کۆچی دوایی نووسەر و تێکۆشەری دێرینی حدکا #جەلیل گادانی# بەهۆی فایرۆسی #کۆرۆنا#وە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شوێنێکی تایبەتی دروستکردنی وایەر و کێبڵی کارەبایان لە #قامیشلۆ# بۆردومانکرد.[1]