- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختدەکاتەوە لەکاتێکدا پشتگیری لە سوریایەکی یەکگرتووی دیموکراتی دەکات، لەگەڵ ئەوەدا نییە گروپەکان سیستمی تایبەت بە خۆیان یان هەرێمی ئەمری واقع دروستبکەن، ئەوەش لە وەڵامی نیازی پەیەدەدا بۆ ڕاگەیاندنی سیستەمی فیدراڵی لە ڕۆژئاوای کوردستان.
- مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە#سلێمانی# ئەمڕۆ جارێکی تر خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە، دژی دواکەوتنی موچه و سیستەمی پاشەکەوت.
- وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئه و هێزە تورکیەی لە ناوچەی باشیک لە باشوری موسڵ جێگیرکراون، بە ئاگاداریی و ڕەزامەندیی وەزیری بەرگری و حکومەتی عێراق بووه و حکومەتی هەرێمیش ئاسانکاری بۆ ئەو پرۆسەیە کردووە.
- دادگای تورکیا، حافیزە ئیپەک هاوسەرۆکی پارتی هەرێمەکانی دیموکرات (دەبەپە)ی بەساڵێک و پێنج مانگ حوکمدا، ئەوەش بەتۆمەتی بانگەشەی تیرۆر.
- بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، بڕیاریاندا بەردەوامی بەبایکۆت بدەن و لەقۆناغەکانی داهاتووی هەڵوێستەکانیشیاندا، دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ ڕادەستی پەروەردە بکەن ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت.
- دەستەی داکۆکی لەزانکۆ و پەیمانگاکان ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسلێمانی ڕاگەیەندرا، لەیەکەم بانگەوازیشیاندا داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەن لەهەفتەی داهاتوودا، بەبەشداری مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران.
- تەرمی 20 هاوڵاتی شەهیدی تەقینەوەی #حەسەکە# بە بەشداری هەزاران کەس بە مراسیمێکی بە شکۆ لە گۆڕستانی گوندی شەرچی حەسەکە بەخاک سپێردارابن.
- لە کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو، فڕۆکە جەنگییەکانە تورکیا بۆردومانی چیای #قەندیل# و گوندەکانی بینای ئەو چیایە دەکەن.