- 05-12-2017
- 04-12-2017
- 03-12-2017
- 02-12-2017
- 01-12-2017
- 30-11-2017
- 29-11-2017
- 28-11-2017
- 27-11-2017
- 26-11-2017
- 25-11-2017
- 24-11-2017
- 23-11-2017
- 22-11-2017
- 21-11-2017
- 20-11-2017
- 19-11-2017
- 18-11-2017
- 17-11-2017
- 16-11-2017
- 15-11-2017
- 14-11-2017
- 13-11-2017
- 12-11-2017
- 11-11-2017
- 10-11-2017
- 09-11-2017
- 08-11-2017
- 07-11-2017
- 06-11-2017
06-12-2017
- 07-12-2017
- 08-12-2017
- 09-12-2017
- 10-12-2017
- 11-12-2017
- 12-12-2017
- 13-12-2017
- 14-12-2017
- 15-12-2017
- 16-12-2017
- 17-12-2017
- 18-12-2017
- 19-12-2017
- 20-12-2017
- 21-12-2017
- 22-12-2017
- 23-12-2017
- 24-12-2017
- 25-12-2017
- 26-12-2017
- 27-12-2017
- 28-12-2017
- 29-12-2017
- 30-12-2017
- 31-12-2017
- 01-01-2018
- 02-01-2018
- 03-01-2018
- 04-01-2018
- 05-01-2018
باکووری کوردستان
- سێیەمین دانیشتنی دادگایی
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بینای زیندانی سینجانی ئەنقەرە دەستیپێکرد.
[1]
- دادگای ئیستەنبوڵ دەستی بە دادگاییکردنی ئەو ئەکادیمیسیانانە کرد، کە لە 2016دا بە بەیاننامەیەک ناڕەزایی خۆیان لەدژی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەربڕیبوو، کە تورکیا لە شارەکانی باکووری کوردستان ئەنجامی دەدان.
[5]
-
هەدەپەهەدەپە ڕایدەگەیەنێت،
1250 پارێزەر ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە کە لە دادگا داکۆکی لە دەمیرتاش بکەن، بەڵام هۆڵی دادگاییکردنەکە تەنیا 20 کەس دەگرێت.
[2]
-
هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئەیلەم، شەهید ماهیرو شەهید ئارگەشدا، دوێنێ کاتژمێر 11:40 خولەکی نیوەڕۆ، گەریلاکانمان لە دەوروبەری بازیدی سەربە
ئاگریئاگری، چالاکییەکیان دژی زرێپۆشێکی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا زرێپۆشەکەی سوپای تورک بەتەواوی تێکشکێندرا، سەربازەکانی ناو زرێپۆشەکەش کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەکەیان نەزنراوە.
[7]
باشووری کوردستان
- ئەمشەو لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە
مەخمورمەخمور تەقینەوەیەک ڕوویدا و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەکەدا 4 شەهید و 5 بریندار هەن. لەنێو کەمپی مەخمووری ئاوارەکانی باکووری کوردستان دوو هەزار و 700 خێزانی ئاوارە دەژین کە ژمارەیان 12 هەزار و 500 کەسە.[1][5]
- لە گوندی هۆپەی شێروان مەزن لە سنووری قەزای
مێرگەسۆرمێرگەسۆر، بۆمب بە ئۆتۆمبێلی دوو هاونیشتمانیدا دەتەقێتە و بەهۆیەوە هەردووکیان گیان لەدەستدەدەن.[5]
-
بومەلەرزەبومەلەرزەیەک شاری
سلێمانیسلێمانی و دەوروبەری هەژاند، کە سەرنتەری بومەلەرزەکە شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخان بووە و پلەکەی 4.5 پلەی ڕێختەر بووە.[1]
- دیاردەی هەوری ئەندولاتۆس ئەسپیراتۆس لە ئاسمانی باشووری کوردستان دەرکەوت، کە بە دیاردەیەکی ناوازە ناسێنراوە.[2]
- بەهۆی ئه و بومەلەرزەیەی کە ئەم بەیانیە لەشارەکانی هەرێمی کوردستان ڕویدا، ژمارەیەک خوێندنگەی
هەڵەبجەهەڵەبجە خوێندکارەکانیان ناردە ماڵەوە، بەڕێوەبەری خوێندنگەکانیش ڕایدەگەیەنن، لەپێناو سەلامەتی خوێندکاراندا ئه و کارەیانکردوە.
[6]
- ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی پەرلەمانی بەغدا ئاشکرایدەکات، سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی داوای لە حکومەتی ناوەندی عێراق کردووە کە گۆڕانکاری لە ڕەشنوسی
بودجەبودجەی
2018 بکات و پشکی هەرێمی کوردستان زیادبکاتەوە. [2]
- بەهۆی قیرتاونەکردنی ڕێگای گوندەکەیان، دانیشتوانی گوندی
قوڵقوڵەقوڵقوڵە لە سنووری شارەدێی ئاشتی لە شارۆچکەی
کۆیەکۆیە، ڕێگای سەرەکی کێڵگەی
نەوتنەوتی شیوەشانیان داخست.
[3]
- بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی
گەرمیانگەرمیان ڕایدەگەیەنێت: لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی
کفریکفرییەوە دەست بەسەر چوار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا دەگیرێت کە چەندین گوللە هاوەن و تەقەمەنی تێدابووە.
[4]
- بۆیەکەمجار لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆنفرانسی زانستیی دەرمانسازی لە
هەولێرهەولێر بەڕێوەدەچێت.[5]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پشتیوانیکردنی دانوستان لە نێوان هەرێم و بەغدا، دەڵێت کاری ئەمریکا نییە فشار بکات تاوەکو ئه و دانسوتانانە بکرێن.[2]
-
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ناوەندی وەرگرتن لە دیوانی وەزارەت ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی 305 خوێندکاری
کەرکووککەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.[5]
- لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق جەختدەکاتەوە، هەرێمی کوردستان ئێستاشی لەسەر بێت، بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە. لیژنەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بڕێکی باشی نەوت دەچێت بۆ وڵاتانی دراوسی و ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەردەوام، بێ ئەوەی بەغدا ئاگاداری وردەکارییەکانی بێت.[2]
- چالاکوانێکی مەدەنی بەناوی کازم، کە ناسراوە بە
تاکور زەردەشتیتاکور زەردەشتی، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.[7]
- وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ئاشکرایدەکات، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە، خاڵە گومرگییەکان ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام لە ڕێگەی لیژنەیەکی تەکنیکی و بە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا.[2]
- لە گەڕەکی کوردستان (فەیلەق) لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە (رائید سامر عەبدولنەبی جەسام) کراوە کە ئەفسەرە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
کەرکووککەرکووک و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[2]
- لە شاری سلێمانی بەشێک لە کارمەندانی شارەوانی و پۆلیس هێرشیان کردە سەر بەشێک لە عارەبانەچییەکانی سلێمانی و دوو عارەبانەیان وەرگەڕاند و شتەکانیان ڕشت.[7]
- وەزیری وزەی ڕوسیا ئاشکرايدەکات هیچ کۆسپ و ڕێگرییەک لە بەردەم کارکردنی هەردوو کۆمپانیای گازپرۆم و لۆک ئۆیل لە هەرێمی کوردستان نیە، و عێراق لاری نیە لەکارکردنیان.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث