باکووری کوردستان
- داواکاری گشتی ئەنکەرە دۆسێی لێکۆڵینەوەی لەسەر سێ پەرلەمانتاری سەر بە پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) کردەوە، تۆمەتبارکراون بەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە پۆستکردنی نوسین یان وێنە پشتیوانیان لە عەفرین کردووە و دژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون وەستاونەتەوە. ئەو پەرلەمانتارەی دۆسێیان لەسەر تۆمارکراوە بریتین لە (
ئادەم گەڤەریئادەم گەڤەری و بەدیعە ئۆزگۆکچە ئەرتان و
لەزگین بۆتانلەزگین بۆتان) و تۆمەتی پروپاگندە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستییان دراوەتە پاڵ.
[2]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ، لە
سلێمانیسلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و مانگرتوو لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد.[2]
- لەژێر ناونیشانی
❞ڕەسەنايەتيمان ڕەگی ناسنامەبوونمانە❝، يەکەمين کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ئينستيتيوتی کەلەپووری خۆشناوە تی و سێيەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی سەنتەری هەندرێن بۆ زمان و توێژینەوەی کەلتووری لە
شەقڵاواشەقڵاوا دەستیپێکرد.
[1]❞قادر قادری، فەرماندەیەکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی بێتواتە تیرۆرکرا!
- وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی هەرتەلی شارەدێی
بێتواتەبێتواتە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (
قادر قادریقادر قادری) دۆزاوەتەوە کە شوێنەواری چەند گوللەیەک بەسەر جەستەیەوە دیارە. وتیشی قوربانییەکە تەمەنی لە سەرووی 40 ساڵەوەیە و ئەندام و کادیری حیزبی دیموکراتی کوردستانە و دانیشتوی
کۆیەکۆیەیە.[2]
- لەبەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە
هەولێرهەولێر ژمارەیەک لە جوتیاران خۆپیشاندانیکیان ئەنجامداو داوای پارەی گەنمەکانیان بۆ چوار ساڵی ڕابردوو لە حکومەتی عێراقی دەکەن و دەڵێن داوا دەکەین ❞پارەی گەنمەکانمان بە سیاسی نەکرێت❝.[2]
- فرانک قینرینگ، وتەبیّژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە مەشقکردن بەهێزەکانی پێشمەرگ لەبوارەکانی تەندروستی و لۆجستی.[2]
- مەڵبەندی
کەرکووککەرکووکی
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانیەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەنگۆی هەڕەشەکردنی گروپێکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لەو حزبە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند یەکێتی نەئێستا و نەداهاتوو هەڕەشە لەهیچ هێزو لایەنێک قبوڵ ناکات.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- لە دەوروبەری
جندرێسجندرێسی سەربە کانتۆنی
عەفرینعەفرین، لە نێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەرەکانی سوپای تورک و چەتەکانیدا شەڕێکی سەخت ڕوودەدات.[1]
- لە جندرێس، شەڕڤانان شکستیان بەهێرشێکی سوپای تورکیا هێنا و لەئەنجامدا بەدەیان سەرباز و چەکداری هاوپەیمانی تورکیا کوژران و شەڕ لە میحوەرەکە بەردەوامە.[2]
- لە گوندی مەشعەلە و دەوروبەری قوتمێ شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەرەکاندا ڕوودەدات، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا نۆ سەرباز و چەتە کوژراون، ئەمەش دوای کوژرانی 20 سەربازی دیکە دێت لە چەند کاتژمیری ڕابردوودا.[1]
- شەڕڤانانی
یەپەژەیەپەژە و
یەپەگەیەپەگە لە گوندی کەفەرجەنی سەربە شەرا لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، له و چالاکییەدا پێنج سەربازی سوپای تورک کوژران، بەوەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئەمڕۆی سوپای تورک بوو بە 34.[1]
- لە گوندی میسکی ژووروو سەربە جندرێس لە عەفرین، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە چوار هاوڵاتی شەهید بوون.[1]
ژمارەی شەهید و بریندارانی عەفرین تا رۆژی 07-03-2018
|
|
|
|
دەرەوەی کوردستان
- فیلمی
پێشمەرگەپێشمەرگە لەنێو کۆنگرێسی ئەمریکا نمایشکرا. ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە دیقەتەوە سەیری ڕۆڵی پێشمەرگە و داستانەکانی شکاندنی تیرۆریان کرد لە باشووری کوردستان کرد.
[3]
- مارگۆت واڵسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید دەڵێت، کە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا بۆ سەرتاسەری خاکی سوریایە و عەفرینیش دەگرێتەوە، دەبێت تورکیا هێرشەکەی بوەستێنێت.[1]
- خۆپیشاندان و چالاکییەکانی هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا لە دژی قەدەغەی سەر یەپەگە گەیشتە ئەنجام و پۆلیسی بەرلین بە فەرمی قەدەغەی سەر یەپەگەی لابرد.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث