رۆژهەڵاتی کوردستان
-
سیامەند موعینیسیامەند موعینی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (
پژاکپژاک) ڕایگەیاند،
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی ماوەی 70 ساڵە ڕەوتی شۆڕشگێڕی خەباتی کوردیان بەلاڕێدا بردووە.
[3]
- ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد لە ناوچەی مێرگە چەکۆ لە نزیک گوندی زێوکە و ماشکان سەر بە شاری
پیرانشارپیرانشار دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و لە ئەنجامی دەسڕێژی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کاسبکاریکی کورد بە ناوی ئەسعەد حەسەنزادە کوڕی خەلیل خەڵکی پیرانشار دەسبەجێ گیانی لە دەست دەدات.
[4]
- هێزەکانی حکوومەتی ئێران جێگیر لە پاسگای کەپرانی شاری
سەردەشتسەردەشت، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیە کردووە و لە ئاکامدا یەکێک لە کۆڵبەرانی کورد بە ناوی ئەسکەندەر.ف کوڕی حەمزە، گیانی لە دەست دا.[4]
باشووری کوردستان
- درەنگانی شەوی ڕابردوو چەکدارانی
داعشداعش هێرشیانکردە سەر گوندەکانی گڵابات و ئاشتۆکان لە سنووری شارۆچکەی
قەرەتەپەقەرەتەپە، لەو شەڕەدا بۆمبێک بە هاونیشتمانییەک بە ناوی محەمەد حەمید لە گوندی گڵابات تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە. هەروەها کەسێکی دیکە بە ناوی لوقمان حەمید برینداربووە..
[1]
- کونسوڵی گشتیی تورکیا سەردانی یەکێتی دەکات و تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن. سەعدی پیرە سەرسوڕمان و نیگەرانی حیزبەکەی نیشانداوە بەرامبەر لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا کە یەکێتی تۆمەتباردەکات بە یارمەتیدانی
پەکەکەپەکەکە.[1]
-
خەسرەو گۆرانخەسرەو گۆران دەڵێت، ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق کرا پێشێلکاری دەستوور و یاسا بووە. دەشڵێت، پارتی دژی بڕیاری بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکان نییە بەڵام دژی هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت و دەنگی ئاوارەکانی نەینەوایە.[1]
- سەنتەری ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق ڕایگەیاند بەهاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە توانیمانە سێ تیرۆریست لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دەستگیربکەن.
[2]
- فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئێوارەی ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر 17:40 جارێکی دیکە دەستیان بە بۆردومانکردنی گوندەکانی بناری
قەندیلقەندیل کردەوە.[3]
- یەکێتی و پارتی هەڵوەشاندنەی دەنگدانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕەتدەکەنەوه و جەخت لەوەدەکەنەوە کە بەپێی دەستوور هەر هاوڵاتییەک مافی دەنگدانی هەیه و ناتوانرێ ئه و مافەی لێ زەوت بکرێت.[2]
دەرەوەی کوردستان
- ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی ناوەرۆکی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان دەردەبڕێت و ڕێوشوێنەکانیش بۆ ئه و مەبەستە دەگرێتەبەر.[2]
- وەزیری دارستان و ئاوی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، سەرۆک کۆمار بڕیاریداوە بە دواخستنی وادەی پڕکردنەوەی
بەنداوی ئەلیسۆبەنداوی ئەلیسۆ بۆ تەمووزی داهاتوو و دەشڵێت لەئێستادا ئاو بۆ عێراق بەردەدەینەوە.[2]
- باڵیۆزی تورکیا لە عێراق جارێکی دیکە دڵنیایی دایە هاوڵاتیان عێراق و ڕایگەیاند، هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوەکو بڕە ئاوی پێویست لە
بەنداوی ئەلیسۆبەنداوی ئەلیسۆوە بۆ ئه و وڵاتە بەربدرێتەوە.[2]
- کەنەدا مەشق و ڕاهێنانەکانی بە هێزەکانی پێشمەرگە ڕادەگرێت. سوپاسالاری ئەو وڵاتە دەڵێت، بۆ ئێستا تەنیا مەشق و ڕاهێنان بە سوپای عێراق دەکەین.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث