باکووری کوردستان
- پاش ئەوەی دوێنێ خەڵکی گەڕەکی عەلی پاشای
سووری ئامەدسووری ئامەد بەرخۆدانیان کرد و ڕێگایان نەدا ماڵەکانیان بڕوخێنن، ئەمڕۆ هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و بلدۆزەرەکان هەڵیابنکوتایە سەر ئەو گەڕەکەو خەڵکیان دەستگیرکرد و دەستیان کرد بە ڕووخاندنی ماڵەکان. بلۆدۆزەرکانی دەوڵەتی تورک لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە بێ وەستان سەرقاڵی ڕووخاندنی ماڵەکانی گەڕەکی عەلیپاشان و هەر کەسێکیش بەرگری بکات لە ماڵەکەی، لەلایەن هێزە تایبەتەکانی پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت و دەبرێت.
[1]
- بەپێی ڕاگەیێندراوێکی سوپای تورکیا، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزەکانی ئاسمانی بۆ سەر پێگەیەکی
پەکەکەپەکەکە لە ئەشکەوتێکی چیای
مووشمووش لە باکووری کوردستان، پێنج گەریلا گیانیان لەدەستداوە. لە بەرامبەردا، ناوەندی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی
هەپەگەهەپەگەش کوژرانی 10 سەرباز و برینداربوونی 15 سەربازی دیکەی ڕاگەیاند. بەڵام سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا کوژرانی تەنیا دوو سەرباز و برینداربوونی دوو سەربازی دیکەی لە
شەمزینانشەمزینان ئاشکرا کرد.
[2]
-
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستانفیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان، سیاسەتی سەپاندنی گۆشەگیریی
ئۆجالانئۆجالان لەلایەن ئاکەپەوە بە توندی شەرمەزاردەکات و داواش دەکات، کە خەباتی مەدەنیی زیاتر بکرێت بۆ شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە، هەروەها ڕۆژێک دەستنیشان بکرێت وەک ڕۆژی ئازادیی بۆ ئۆجالان و لەو ڕۆژەدا چالاکیی ئەنجامبدرێت.[1]
- ئەمڕۆ
هەدەپەهەدەپە لە بەردەم دادگای دەستووری بنەڕەتی تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەبرد، لە بارەی زیندانیکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپەوە،
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر لە کۆنگرەکەدا قسەیکرد. بایدەمیر ڕایگەیاند، کە زیندانیکردنی پەرلەمانتاران هەوڵدانێک بوو بۆ کودەتا و ئێستاش بەردەوامە، تا کاتێک لە ووڵاتدا دادگەری پێکنەیەت، ئەو وڵاتە ئاسایشیشی نابێت.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە شاری
سنەسنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندان دەستیپێکرد بە مەبەستی پشتیوانی لە شاری بانە و ناڕەزایی دەربرین دژی کوشتنی کۆلبەران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە.
[5]
- ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دوێنێوە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کوشتنی
کۆڵبەرکۆڵبەران و هەروەها هاوخەمیی خێزانی کۆڵبەرە کوژراوەکان، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.[1]
-
کۆدارکۆدار ڕایگەیاند، کە ئێران وەک چۆن خۆی کێشەی کۆڵبەری دروستکردووە، پێویستە خۆیشی چارەسەری بکات، هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کۆدار تا کۆتایی بەردەام دەبێت لە ئەرکی سیاسی و ئەخلاقی بۆ بەرگری لە کۆڵبەرەکان.[1]
- هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری
بانەبانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی ڕێگرتن لە خۆپیشاندانی دووبارەی خەڵک، شەقامی قائیمقامییەتی شارەکەیان داخست.[2]
- وەزارەتی ئیتلاعات بە فەرمانێکی ڕاستەوخۆ پەرلەمانتاری بانە و
سەقزسەقزی ڕاسپردووە بۆ ئەوە دەنگی ناڕازیان کپبکات، ئەو پەرلەمانتارەش داوای لە خەڵک کردووە، کە شەقامەکان چۆڵ بکەن و بچنەوە ماڵەکانیان.[1]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری
سەردەشتسەردەشت لە سنووری
دۆڵەبیدۆڵەبیی پێی کەوتووەتە سەر مینە چێندراوەکانی سەر سنوور و لە ئەنجامدا یەکێک لە لاقەکانی خۆی لە دەست دا.
[8]
- هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بە دەمانچە ژنەکەی خۆی کە ناوی کەژاڵ بوو، کوشت.[8]
باشووری کوردستان
- پێشمەرگە هێرشێکی داعشی لە سنووری زەرگەی
خورماتووخورماتوو تێکشکاند و تەرمی چەند چەکدارێکی داعشیش کەوتوونەتە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە.[5]
- ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، وابڕیارە بەمنزیکانە ئەحمەد ئەبو غەیت-ی ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی سەردانی شاری
هەولێرهەولێر بکات، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی
ڕیفڕاندۆمڕیفڕاندۆم.
[3]
- گروپی دادوەری جیهانی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەشاری
هەڵەبجەهەڵەبجە ئۆفیسێکی تایبەتی خۆیان کردەوە و بەرپرسی کەیسی هەڵەبجەش له و گروپە ڕایگەیاند کردنەوەی ئه و ئۆفیسە بۆ تۆمارکردنی سکاڵایە لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە لەسەر ئه و کۆمپانیاو بازرگانانەی کە چەکی کیمیایان بە بەعس فرۆشتووە.
[6]
- ڕەشاد خدر گەڵاڵی، لێپرسراوی کۆمیتەی
مەخمورمەخموری
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو زیاتر لە 70 لەتانک و زرێپۆش و تۆپهاوێژی ئەمریکی گەیشتنە گوندی پونگینەی سەربە شارەدێی
قەراجقەراجی سەربە شارۆچکەی مەخموور کەوەک بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی دامەزرێنراوە.
[4]
-
فەخرەدین ڕەسوڵفەخرەدین ڕەسوڵ ناسراو بە فەخرەدین چاوشین کە کادیرێکی کۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بو بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[5]
- کۆمسیۆنی باڵای
هەڵبژاردن و ڕاپرسیهەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، لەسەر سووکایەتیکردن بە لایەنگرانی (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان لەلایەن سەرۆکی گرووپی (نەخێر)، هاتە دەنگ و ئاشکرای کرد کە ئەوە پێشێلکردنی بنەماکانی کۆمسیۆنەکەیە و سزا دەدرێت.
[7]
- بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی نەوت لە
کۆمپانیای نەوتی باکورکۆمپانیای نەوتی باکور لە
کەرکووککەرکووک، ژمارەیەک کارمەند گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.[5]
- لە شارۆچکەی داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکووک دوو چەکداری داعش دەستگیرکران، ئاسایشی کەرکووک دەڵێت، یەکێک لەو چەکدارانەی دەستگیرکراوە ماوەی سێ ساڵ لە هەواڵگری داعش کاریکردووە.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- ئۆپەراسیۆنی
شەڕڤانانشەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕزگارکردنی شاری ڕەقە لە چنگی چەتەکانی
داعشداعش، پێی ناوەتە ڕۆژی 94یەمینەوە، کوژرانی 11 چەتەی داعش لە شەڕەکانی شەوی ڕابردوودا ڕاگەیەندراوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث