باکووری کوردستان
- لە شاری
موشموشی باکوری کوردستان بە گوڕی 4.1 پلەی ڕیختەر بومەبەرزەیەک ڕوویدا.
[5]
- هاوژینی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی
هەدەپەهەدەپە و کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردوە، داوای لێدەکات سەردانی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا بکات و گوێ لە چیرۆکی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هەڵبژاردن بەرامبەر کورد و هەدەپە بگرێت.
[3]
- ڕۆژنامەنووس
ئۆکتای جاندەمیرئۆکتای جاندەمیر کە بڕیاری دەستگیرکردنی درابوو، ئەمڕۆ پۆلیس لە شاری
وانوان هەڵی کوتایە سەر ماڵەکەی. دوای ئەوەی پشکنین لە ماڵەکەیدا کرا، بە بیانووی بڵاوکردەوەی هەواڵ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و نووسینەکانی و بە بیانۆی 'پرۆپاگاندە بۆ ڕێکخستن' دەستگیرکرا.[5]
- لە ناوچەی حەزەخی شڕنەخ لە دوو شوێن سەربازانی داگیرکەری تورک ئاگریان لە دارستانەکان بەردا.[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە گوندی شێخ سڵە سەربە سەلاسی باوەجان، 120 هاووڵاتی بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیسەوە تووشی ڕشانەوە و سکچوون بوون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی
جوانڕۆجوانڕۆ و لەوێ دەرمان کراون و زۆربەی ئەوانەی ژەهراوی بوون، منداڵ بوون.
[4]
باشووری کوردستان
- جێگری بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی
سلێمانیسلێمانی، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ماوەی سێ هەفتەیە دۆخی تەندروستیی سلێمانی جێگیرە و ئەو بەرزبوونەوە و دابەزینەی لە ژمارەی توشبوواندا تۆماردەکرێت مەترسیدار نییە.[3]
- هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی، ئەمڕۆ، بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی
داعشداعشیان لە باکووری
خانەقینخانەقین ڕاگەیاند، کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانیشیان پشتڕاستکردەوە.
[1]
- ماوەی پێنج ڕۆژە ئاگر لە چیای زۆزک لە
سۆرانسۆران بەربووە، تاوەکو ئەمڕۆ سەدان دۆنم پووش و پاوان سووتاون، سەرەڕای هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی ناوچەکە تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.[1]

پێنج ڕۆژە چیای زۆزک لە سۆران دەسووتێت
- ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی گۆڕان سەرۆک و جێگر و بڕیاردەرێکی نوێی بۆ فراکسیۆنەکە هەڵبژارد. سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری نوێی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان پێکدێن لە دابان محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆن، ئاشنا عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و جەلال محەمەدئەمین، بڕیاردەری فراکسیۆن.
[2]
-
پارتی سەوزی کوردستانپارتی سەوزی کوردستان بەهۆی سووتانی شاخی گۆیژە لە سلێمانی، سکاڵای یاسایی لە داواکاری گشیی سلێمانی تۆمارکرد. سکرتێری پارتەکە پێیوایە سووتانی شاخی گۆیژە دەستی لە پشتە و بەمەبەست ئەو کارە کراوە، کە وەک خۆی دەڵێت ئامانج لێی کەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزاییە لە سلێمانی.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، بە بریاری سەرۆکایەتی شارەوانی هەر هاوڵاتییەک هەستێت بە برینی دارێک بەئەنقەست یان بۆ مەبەستی بینا و هەر پرۆژەیەکی بازرگانی یان پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ هەر ساڵێکی تەمەنی دارەکە بڕی (350) هەزار دینار غەرامە دەکرێت.[3]
- مامۆستا
عومەر شیرەمەڕیعومەر شیرەمەڕی، پێشمەرگەی دێرین، زیندانی سیاسی و سەرۆکی پێشوتری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
[6]
- سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا بڕی 45 ملیار دیناری لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنادا خەرج کردووە.[2]
- هاوڵاتیانی بناری
قەندیلقەندیل گردبوونەوە و داوای نۆژەنکردنەوەی ڕێگای شاخی کورتەک-یان کرد لە بناری قەندیل، بۆ ماوەیەکیش ڕێگاگەیان داخست، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیلیش چووە ناو هاوڵاتیان و ڕایگەیاند، کە هەماهەنگیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردووە بۆ چاککردنی ڕێگاکە، ئەگەر چاک نەکرێت ناچارن ڕێگا بە بارهەڵگرەکان نەدەن لەوێوە هاتووچۆ بکەن.
[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، دو کەسی دیکە بەهۆی
کۆرۆناکۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە 65 توشبوی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.[3]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕەخنە لە حکومەتی فەرەنسا دەگرێت بەهۆی ئەوەی پرسی کوردی خستووەتە نێو پرۆگرامی خوێندنی مێژوو و جوگرافیای قۆناخی کۆتایی ئامادەیی وڵاتەکەی.[1]
- لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، بێکاری لە عێراق بەرزبووەوە، بەجۆرێک 40%ی تێپەڕاند، لە کاتێکدا بەر لە کۆرۆنا 20% بووە.[2]
- ئەمڕۆ بەهای لیرەی تورکی بۆ جارێکیتر دابەزی، کە 100 دۆلار بەرامبەر بە 746 لیرە مامەڵەی پێوە کراوە، کە لە مێژووی تورکیادا لیرە نەگەیشتووەتە ئەم ئاستەی ئێستای.[4]
- بەرپرسێکی باڵای دەزگای شەهیدان لە عێراق ڕایگەیاند، دەزگاکەیان 10 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو دەداتە کەسوکاری هەر شەهیدێکی ئێزدی لە
شنگالشنگال.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث