$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ڕەشید ناسرزادە چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی #شنۆ#، بە پێبەندی ئەلکترۆنیکی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە ژینگەیە بە لە پێی کردنی پێبەندی ئەلکترونیکی ئازاد و هەتا ماوەی تەواو بوونی زیندانییەکەی لە ژێر چاوەدێری سامانەی ئەلکترونیکی دا دەبێت.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی خوسرەو حەسەنی تەمەن 38 ساڵ خەڵکی گوندی کۆریەرە و دانیشتووی شاری #مەریوان#، بەهۆی تەقینەوەی مین دەستی قرتا. ئەو هاووڵاتییە کوردە لە نزیک گوندی قامچیان و پایگای کانی کون لە کاتی کۆکردنەوەی ئا#سنە#واڵە، پاش دۆزینەوەی مینەکە و دەستکاریکردنی، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.[6]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبووانی دەستنیشانکراو لە #هەولێر# بوون و زۆرترین ژمارەی مردنیش لە سلێمانی، ئاماژەی بەوەش کرد، گەورەترین نەخۆشخانەی کۆرۆنا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی دەکرێتەوە.[2]
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی #سلێمانی# بایکۆتکردنی دەوامی ڕاگەیاند و هۆکارەشی بۆ دواکەوتنی مووچە گەڕاندەوە.[2]
- بە ئامادەبوونی هاوڕییان و دۆستان و هاوپیشەکانی، لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بۆ کۆچی دوای هێرش سەنگەری ڕۆژنامەنووس ئەنجامدرا، تێیدا ڕێز لە کار و خزمەتەکانی گیرا لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا، هەروەها کەسوکاری داوای لەکار دوورخستنەوەی بەڕێوبەری تەندروستی #گەرمیان#یان کرد لە کارەکەی.[5]
- حکومەت داوا لە #وەزارەتی دارایی# دەکات مووچە بگونجێنێت لەگەڵ ئەو پارەی لە بەغداوە دێت و ڕایدەگەیێنێت وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕاسپێردرا خۆگونجاندن بکات لەگەڵ خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.[2]
- لەلایەن هێزێکی دەمامکدارەوە، ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە شاری هەولێر دەستگیرکرا.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)، عەبدولسەلام عەلی، ڕەتیکردەوە، هیچ #شەڕڤان#ێکیان ڕەوانەی ئەرمینیا کردبێت بۆ شەڕکردن لە دژی ئازەربیجان.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- مۆڵەتی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی لە عێراق و سوریا لە لایەن سەرۆک کۆماریی تورکیاوە، لە پەرلەمان پەسەند کرا. لە دەنگدانی پەرلەماندا ئاکەپە، مەهەپە، جەهەپە دەنگی بەڵێ و #هەدەپە#ش دەنگی نا-ی بەکارهێنا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387331/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەهای زێڕ و دراوەکان: 07-10-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەهای زێڕ و دراوەکان: 07-10-2020=KTML_ImageCaption_End=
- مەرسەدی سوری وتیشی، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە دەشتی نێوان ڕەوا، حەلەب و حومسدا 41 سەربازی سوریا و 49 چەتەی #داعش# کوژراون. ڕاگەیەنرا بە تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 10 سەربازی حکومەتی سوریا و 13 چەتەی داعش کوژراون.[1]
- ڕۆژنامەی دیە وێلت بەشێکی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ئەندامێتی تورکیا لەو یەکێتیەدا بڵاو کردەوە کە ڕادەستی پەرلەمانی ئەوروپا کراوە. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە وە کراوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ تورکیا دوور دەکەوێتەوە لە مەرجەکانی ئەندامێتی لەو یەکێتیەدا.[1]
- چەند ڕۆژێکە بەهای دۆلار و دراوە بیانییەکان بەرامبەر لیرەی تورکی بە خێرایی ڕووی لە هەڵکشانە و ئەمڕۆ، لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەکانی تورکیا، نرخی دۆلارێک بەرامبەر 7.82 لیرەی تورکی بوو.[2]
- #شێخ سالار حەفید# بەنەخۆشی لە وڵاتی تورکیا کۆچی دوايی کرد و کەسوکارەکەشی ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی تەرمەکەی دەکەن بۆ سلێمانی و بەخاکسپاردنی.[3]
- ڕۆژنامەوانێکی کوردی فەرەنسی، کە بۆ ڕۆژنامەی لۆمۆند کار دەکات، لە جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، لەگەڵ سێ هاوکاری دیکەی برینداربوو. ئالان کەڤاڵ، لەگەڵ سێ هاوکاری دیکەی لە شاری مارتونی قەرەباخ بەهۆی بۆردومانەوە برینداربوونە، کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانیش ڕایدەگەیەنێت، دوای برینداربوونی، ئالان گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شاری ستیپاناکێرتی پایتەختی قەرەباخ و ئێستاش دۆخی تەندروستی جێگیرە.[4]