- گروپە چەتەکانی داعش هەوڵیاندا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیدا بتەقێننەوە. بەڵام بەر لە گەیشتن بە ئارمانجەکە دەتەقێندرێتەوە.
- هێزەکانی سوریای دیموکراتی ئەنجامی شەڕ و پێکداندانی شەش ڕۆژی لە باشووری شاری حەسەکە لە دژی گروپە چەتەکانی داعش ڕاگەیاند و دەستنیشانیکرد کە هەرێمێکی بە پانتایی 350 کیلۆمەتر لە چەتەکان پاککراوەتەوە و 196 چەتە کوژراون.
- لە ماوەی تەنها دوو ڕۆژی ڕابردوو لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخەوە 87 تەن خۆراک بەهۆی دەرنەچونیان لە پشکنینی کوالیتی گەڕێنراوەتەوە بۆ ئێران.
- هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ئاشکرایانکرد، لەدوو ڕۆژی ڕابردودا و لەئەنجامی شەڕوپێکادانەکانیان لەگەڵ سوپای تورکیا، زیاتر لە 20 سەربازی تورک کوژراون و بریندار بوون.