دەقی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان سەرکۆنەى ئه و ڕووداوەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى
سلێمانىسلێمانى دەکات کە ئێوارى دوێنێ
07-04-202307-04-2023 ڕوویدا. نیگەرانین له و ئاڵۆزییانەى کە بەدوایدا هاتن.
لە کاتێکدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ئەرکى خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوە و هۆکارى ڕووداوەکە، پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و بە شێوازێکى دروست مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە و لێکەوتەکانیدا بکەن و لەبرى تۆمەتبەخشینەوە، هەنگاو بنرێت بۆ نەهێشتنى هۆکارەکانى.
سەرجەم هاووڵاتییانى کوردستان، بەتایبەتى شارى خۆشەویستى سلێمانى دڵنیا دەکەینەوە کە پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرى و ژیان و گوزەرانیان، ئەرکى لەپێشینەى دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستانە و ڕێگە نادرێت بە هیچ پاساوێک بکەونە مەترسییەوە.
[1]
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!