$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی کەیوان کەوسەری خەڵکی #بانە#، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382125/0017.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لوقمان چوارگۆشە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لوقمان چوارگۆشە=KTML_ImageCaption_End=
- ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری بلە سووری خوارێ سەر بە شاری خۆی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەیان لێ کراوە و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی لوقمان چوارگوشە گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی مەنسوور چوارگوشە و مەیسەم محەممەدی، بەتوندی بریندار بوون. هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ، لە مەودایەکی نزیک تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە پارێزگای #هەڵەبجە# پشکنینی کۆرۆنا بەشێوەی هەڕەمەکی بۆ هاوڵاتیان دەکرێت و تیمەکانی تەندروستی دەستیان بە وەرگرتنی نمونە بۆ پشکنینەکان کردوەو ئەو پڕۆسەیەش بەردەوام دەبێت.[2]
- لە شەقامی 60 مەتری بەرامبەر مزگەوتی حاجی موراد لە #هەولێر#، کەسێک برایەکی خۆی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە برینداردەکات و دواتر خۆی دەکوژێت.[3]
- گروپیکی هونەرمەندانی باشوری کوردستان بە مەبەستی چارەسەریی ئاڵۆزییەکانی زینی #وەرتێ# و داوای کشانەوەی هێزەکانی پارتی و یەکیتی لەو ناوچەیە، ڕوویان لە زینی وەرتێ کرد، بەڵام لەلایەن ئاسایشی #سەرکەپکان#ەوە ڕێگرییان لێکرا. هەروەها گروپێکی دیکەی هونەرمەندان کە لە #سلێمانی#یەوە بەنیازبوون بگەنە لای ئەو گروپە لە ناوچەکە، لە #دوکان# ڕێگرییان لێکرا و گەڕانەوە بۆ سلێمانی.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382125/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هەولێر، پۆلیسێکی هاتووچۆ دوای بریندارکردنی براکەی، خۆی کوشت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هەولێر، پۆلیسێکی هاتووچۆ دوای بریندارکردنی براکەی، خۆی کوشت=KTML_ImageCaption_End=
- لەرۆژی جیهانی نەخۆشی تالاسیمیادا کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان، ڕایدەگەیەنێت: باروگوزەرانی نەخۆشانی تالاسیمیا زۆرخراپه و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن هاوکارییان بکات.[5]
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە دەروازەی سنووریی #ئیبراهیم خەلیل# کراوەبێت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی عێراق کە لە تورکیا گیریان خواردووە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی دیردارا و ئوم کافیە لە تەلتەمر.[1]
- شەوی ڕابردوو لە ناوەندی شاری #عەفرین# لە نێوان گروپە چەتەکەی ئەحرار شام کە سەر بە 'سوپای نیشتمانی'یە و ئەویش سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە لەگەڵ پۆلیسی سەربازی بوو بە شەڕیان و بەربوونە یەکتر. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو شەڕةدا پۆلیسێکی سەربازی کوژراوە و 5 چەتەش لە هەر دولا بریندار بوون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا یەک هەزارو 556 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراون و 55 توشبوی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- سوپای نیشتمانیی لیبیا، ڕایگەیاند، لە چەندین خاڵی حکومەتی هاوپەیمانیی نیشتمانییان داوە و چەکەکانی دەوڵەتی تورکیان لەناو بردووە و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکیشیان لە ئاسمانەوە هێناوەتە خوارەوە، وتەبێژی سوپاکەش ڕایگەیاند، شۆک و گورزی گەورەیان بۆ ئەردۆغان و چەتەکانی دەبێت.[4]
- بەپێی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی کۆرۆناوە 48 کەس گیانیان لەدەستدا. بەم پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانلەدەستداوە گەیشتە 3 هەزار و 648 کەس. لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان 135 هەزار و 529 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.[1]
- دەستەی ڕێکخستنی کاروبارەکان و چاودێریکردنی بانکەکانی تورکیا بڕیاری قەدەخەی مامەڵەکردن لەگەڵ بانکەکانی بی ئێن بی باریبا و سیتی بانک و کۆمپانیای یو بی ئێس ئی جی بیانیی ڕاگەیاند و هەر سێ دامەزراوە بیانییەکەی بەوە تۆمەتبار کرد کە لەنێو بازاڕە داراییەکاندا بۆ دروستکردنی کاریگەری بەمەبەستی شکاندنی بەهای لیرەی تورکی کاردەکەن.[3]