- 08-06-2018
- 07-06-2018
- 06-06-2018
- 05-06-2018
- 04-06-2018
- 03-06-2018
- 02-06-2018
- 01-06-2018
- 31-05-2018
- 30-05-2018
- 29-05-2018
- 28-05-2018
- 27-05-2018
- 26-05-2018
- 25-05-2018
- 24-05-2018
- 23-05-2018
- 22-05-2018
- 21-05-2018
- 20-05-2018
- 19-05-2018
- 18-05-2018
- 17-05-2018
- 16-05-2018
- 15-05-2018
- 14-05-2018
- 13-05-2018
- 12-05-2018
- 11-05-2018
- 10-05-2018
09-06-2018
- 10-06-2018
- 11-06-2018
- 12-06-2018
- 13-06-2018
- 14-06-2018
- 15-06-2018
- 16-06-2018
- 17-06-2018
- 18-06-2018
- 19-06-2018
- 20-06-2018
- 21-06-2018
- 22-06-2018
- 23-06-2018
- 24-06-2018
- 25-06-2018
- 26-06-2018
- 27-06-2018
- 28-06-2018
- 29-06-2018
- 30-06-2018
- 01-07-2018
- 02-07-2018
- 03-07-2018
- 04-07-2018
- 05-07-2018
- 06-07-2018
- 07-07-2018
- 08-07-2018
- 09-07-2018
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە کوێستانەکانی سیاکێوی
شنۆشنۆ شەڕ لە نێوان گرووپێکی چەکدار و هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕوویدا. لە شەڕەکەدا بریندار هەن و بۆ نەخۆشخانەی شنۆ گواستراونەتەوە.
[2]
- چالاکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایدەکەن، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، واتە لە 24ی مانگی ئایار تا 8ی حوزیران، لانیکەم 10
کۆڵبەرکۆڵبەری کورد لە سنورە کۆڵبەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت سنوورەکانی
بانەبانە،
سەردەشتسەردەشت و
پیرانشارپیرانشار کوژراون و ژمارێکی دیکەش برینداربوون.
[3]
- چالاکانی مەدەنیی شارەکانی پیرانشار و سەردەشت بە بڵاوکردنەوەی ستاتوسگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە مەڕ بێدەنگبوونی ڕەسووڵ خزری، نوێنەری ئەو دوو شارە لە مەجلیسی ئێران لە مەڕ کوژرانی کۆڵبەران ناڕەزایەتییان دەربڕی.
[5]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و
بومەلەرزەبومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە کاتژمێر 2:42 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک ڕوویدا بە دووری 18 کم لە
سلێمانیسلێمانییەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە بومەلەرزەکە 3.1 پلەی ڕێختەر بوە و لە قوڵایی 10کم و هەستی پێکراوە و هیچ زیانی نەبوە.
[1]
- بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و واشنتۆن جێگری سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێم لەگەڵ یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی واشنتۆن کۆبۆوە.[3]
- فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئێوارەی ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر 17:40 جارێکی دیکە دەستیان بە بۆردومانکردنی گوندەکانی هەرێمی
برادۆستبرادۆست-ی باشووری کوردستان کرد.
[6]
- لە سنوری ناحیەی
جەبارەجەبارەی سەر بە
خانەقینخانەقین بەهۆی هەڵکوتانە سەر چەند گوندێک لەلایەن
داعشداعشەوە، هاووڵاتیانی ئه و گوندانە ناوچەکەیان بەجێدەهێڵن.[3]
- یەکێتی ئافرەتانی کوردستان داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام دەکات سنورێک بۆ مەلا مەزهەر دابنێن و ڕایگەیاند، دژی وتەکانی دەوەستنەوە.
[7]
-
وەزارەتی ڕۆشنبیریوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کەناڵی سرووشت دادەخات، کە
مەلا مەزهەر خۆراسانیمەلا مەزهەر خۆراسانی خاوەنییەتی، ئەوەش بەهۆی سووکایەتیکردن بە ژنان.[2]
-
عەلی بەشارعەلی بەشار، ئەو گەنجەی کە کچێکی ئەڵمانیی لاقەکرد و پاشان کوشتی، ئەمڕۆ لە هەولێرەوە ڕەوانەی ئەڵمانیا کرا تاوەکو لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
[4]
- سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسییدا، تیشکی خستووەتە سەر داگیرکارییەکانی تورکیا لە باشوری کوردستان. سەعد حەدیسی ڕایگەیاندووە: لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق حاشاهەڵنەگره و هەڵوێستی بەغداد لەوبارەیەوە زۆر ڕوونە و بەغدا بە مافی خۆی دەزانێت پارێزگاری لەسەروەریی خاکی وڵاتەکەی بکات.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث