Kurdipedia.org
🏠 البداية
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧اتصال
ℹ️حول كورديبيديا!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
المزيد
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|حول كورديبيديا!|المکتبة|📅
🔀 موضوع عشوائي
❓ المعاينة
📏 قوانين الأستعمال
🔎 بحث متقدم
➕ ارسال
🔧 الأدوات
🏁 اللغات
🔑 حسابي
✚ موضوعات جديدة
📕 الكرد وكردستان؛ بحث في دائرة المعارف الأسلامية الصادرة في عام 1986
ترجمة: محمد نجم الدين النقشبندي
2001
📕 الكرد وكردستان؛ بحث في دائرة المعارف الأسلامية الصادرة في عام 1986
🏰 منبج - مابوك ( حلب)
مَنْبِج هي مدينة في شمال شرق محافظة حلب في غرب كردستان. على بعد 30 كم غرب نهر الفرات و80 كم من مدينة حلب ، في تعداد عام 2004 الذي أجراه المكتب المركزي للإحصاء، كان عدد سكان منبج يبلغ حوالي 100,000 نسم
🏰 منبج - مابوك ( حلب)
👫 الشخصیات
طيار بكي بن مصطفی - أبو زوراب
📕 المکتبة
البعد الفكری للفيدرالية و ت...
👫 الشخصیات
لالش ميدي
👫 الشخصیات
مستورة أردلان
📖 بحوث قصیرة
الجانب الإداري والاقتصادي ل...
النتيجة: توجد 2 سجل، صفحة 1 من 1 عدد السجلات في صفحة:
الترتيب














ℹ️
🔄 التحديث
📥 Export to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📅 10-08-1980 ℹ️ | صنف: تواریخ وأحداث | لغة السجل: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ تقييم المقال
⭐⭐⭐⭐⭐ ممتاز
⭐⭐⭐⭐ جيد جدا
⭐⭐⭐ متوسط
⭐⭐ ليست سيئة
⭐ سيء
☰ المزيد
⭐ أضف الی مجموعتي
💬 اعطي رأيک بهذا المقال!

✍️ تأريخ السجل
🏷️ Metadata
RSS

📷 أبحث علی صورة السجل المختار في گوگل
🔎 أبحث علی سجل المختار في گوگل
✍️✍️ تعديل السجل
10-08-1980
📅 تواریخ وأحداث

- پادگانی مەهاباد، بەیانێکی بەنێو خەڵکی شاردا بڵاوکردەوە کە سەربازانی پادگان بۆ کاروباری تایبەتی بە چەکەوە بەنێو شاردا دەگەڕێن. ئەم بەیانە ئاڵۆزییەکی گەورەی خستە شاری مەهابادەوە، لە لایەکی تریشەوە سەرکردایەتیی حدکا، نامەیەکی بۆ رێکخراوی مەهاباد نووسی کە بەهیچ جۆرێک لە نێو شاردا شەڕ نەکەن تاوەکو خەڵکی زیانی پێ نەگات.

⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث
🖇 السجلات المرتبطة: 1
📖 بحوث قصیرة
1.👁️ڕفاندنی ڕووسییەکان و شەڕی خاوێ 10-08-1980
📂[ المزيد...]

⁉️ خصائص السجل
🏳️ لغة السجل: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 الحزب: ح. د. ک. ا.
🏙 المدن: ⚪ مهاباد

⁉️ Technical Metadata
©️ حصلت کوردیپیدیا علی حق النشر لهذا السجل من قبل صاحب(ة) السجل!
✨ جودة السجل: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
سيء👎
✖️
 40%-49%
سيء
✖️
 50%-59%
ليست سيئة
✔️
 60%-69%
متوسط
✔️
 70%-79%
جيد جدا
✔️
 80%-89%
جيد جدا👍
✔️
 90%-99%
ممتاز👏
94%
✔️
تم أدخال هذا السجل من قبل (هاوڕێ باخەوان) في Aug 30 2010 11:20AM
✍️ تم تعديل هذا السجل من قبل (بەڕێوەبەری سیستم) في Jan 2 2014 2:24PM
☁️ عنوان السجل
🔗
🔗
👁 تمت مشاهدة هذا السجل 5,251 مرة

📖 ڕفاندنی ڕووسییەکان و شەڕی خاوێ 10-08-1980 | صنف: بحوث قصیرة | لغة السجل: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ تقييم المقال
⭐⭐⭐⭐⭐ ممتاز
⭐⭐⭐⭐ جيد جدا
⭐⭐⭐ متوسط
⭐⭐ ليست سيئة
⭐ سيء
☰ المزيد
⭐ أضف الی مجموعتي
💬 اعطي رأيک بهذا المقال!

✍️ تأريخ السجل
🏷️ Metadata
RSS

📷 أبحث علی صورة السجل المختار في گوگل
🔎 أبحث علی سجل المختار في گوگل
✍️✍️ تعديل السجل
ڕفاندنی ڕووسییەکان و شەڕی خاوێ 10-08-1980
📖 بحوث قصیرة

ڕفاندنی ڕووسییەکان و شەڕی خاوێ

هەمیشە لە جەولەکردندا بووین، چونکی بارەگامان نەبوو و شەڕەکەشمان پارتیزانی بوو. وا ڕێک کەوت لەبەری قەرەداغ لە دێی دێلێژە بووین، نیوەڕۆ بوو لەناو دێ بۆ نانخواردن دابەش بووبووین. پاسەوانەکە‌ ئاگاداری کردین وتی لە دۆڵی باسەڕەوە خەڵکێکی زۆر بەڕێوەن بۆ ئێرە. ئەو کاتە‌ چەمی باسەڕە وەک ئێستا جادەی پێدا نەدەڕۆیشت، ڕێگەکەی پیادە بوو. هەموو خۆمان بەست. من چوومە‌ سەرەوە بۆ لای حەرەسەکه.‌ لە پشتی دێلێژە دامەزراین، وتمان نەک حکومەت بێت و هێرش بهێنێ، چونکی نزیک نەبووبوونەوە. پێویست بوو وریا بین، به ‌دووربین سەیرم کرد، شتێکی سەیر دیار بوو. جلەکانیان هەریەکە ڕەنگێک بوو، پانتوڵیان لە پێدا بوو، کە وردەوردە نزیک بوونەوە، مەفرەزەیەکی پێشمەرگەشیان لەگەڵدا بوو بە سەرپەرشتیی مامە ڕیشه.‌ گەیشتنە لامان و لەگەڵ ڕیشە ئەملاوئەولای یەکترمان ماچ کرد و ئەوانەی پێناساندم کە ڕووسینو هاتوون بۆ بەردەم چەمی باسەڕە بۆ ڕاوەماسی. ڕیشەش گرتبوونی، سەیارەیەکی گەورەیان پێبوو. سەیارەکەی سوتاندبوو و ئەوانیشی هێنا بۆ لامان. ئەوەی ڕاستی بێت، هەر زۆرم پێخۆش بوو و دەستخۆشیم لە ڕیشه و پێشمەرگەکان کرد. وتم ئەمە کارێکی سیاسییە، ئێستا دەوڵەتان و ڕادیۆکان به ‌هۆی ڕفاندنی ئەم ڕووسیانەوه باسمان دەکەن‌. ئێستاش هەروایە، کە کەسێک دەڕفێنرێت، دنیا باسی دەکات. منیش مەبەستم بوو بۆ ئەوەی دەنگی کورد و شۆڕش بگاتە دەرەوه،‌ هەموومان چووینە‌ ناو دێی دێلێژە، ڕوسییەکانمان لەگەڵ خۆمان دانا و نانیان خوارد، دنیا گەرم بوو، 09-08-198009-08-1980 بوو. پاش ئەوەی مامە ڕیشە و برادەرانیان نانیان خوارد، گەڕانەوه و جارێکی تر سوپاسم کردن.

ئەو کاتە‌ مامە ڕیشە لە کەرتی چواری جەباری بوو، ئەوان ڕۆیشتن. ئێمەش‌ لەگەڵ ئازاد هەورامی کۆبووینەوه و ڕێک کەوتین بچین بۆ دێی مێوڵی. له و کاتەدا ئەم برادەرانە پێکەوە بووین (خۆم، ئازاد هەورامی، شێخ جەعفەر، مام ڕۆستەم، گۆران کە ئامرکەتی دەستەکەی خۆم بوو، دەیان پێشمەرگەی تریش). نانی ئێوارەمان لە مێوڵی خوارد. بیرمان کردەوە بچینە جێگەیەکی قایم، چونکی دوژمن ئێستا عەوداڵی ئەم ڕووسییانەیە. لە پشتی مێوڵی بەرزاییەکی لێبوو، زۆر قایم بوو. سەرو بەتانیمان هەڵگرت و چووینە‌ سەر شاخ، ئەگەر تووشی هەر شتێک بووینایە، شەڕی باشی لێدەکرا. لە مێوڵی ناردم بەدوای ئەحمەدی حاجی ساڵح. لە نێوان سلێمانی و قازانقایەدا ئیشی دەکرد. سەد دینارم دایە و وتم بایی ئەم سەد دینارە فانیله و جلی ژێرەوەم بۆ بکڕە بۆ ڕووسییەکان، چونکی ئەوەندە به ‌ڕێگەدا ڕۆیشتوون، هەموویان ئا‌رەقەیان کردبووە. فێری ئەوە نەبوون کە تووش بوون. من مەبەستم ئەوەبوو خزمەتیان بکەم بۆ ئەوەی دوایی کە بەریان دەدەین، نەڵێن دواکەوتوون، وەک ئه و قسانەی دوژمن پێمان دەڵێ کە ئێمە خائن و وەحشین. ئەحمەد ڕۆیشت.

بۆ بەیانی ڕۆژی 10/8/1980 لەگەڵ ئه و هەڤاڵانەی پێکەوە بووین، ویستمان بچینە جێگەیەک، سەر کانییە‌ک، دەرەوەی دێ بێ. دوو حەیوانم بۆ کڕین بۆ ئەوەی لەسەر کانییە‌کە گۆشتیان بۆ ببرژێنین و خزمەتیان بکەین. لەسەر کانیی چنارە، بە ڕای هەموومان لە نێوان خاوێ و مێوڵیدا نزیک خاوێمان هەڵبژارد. کە دانیشتبووین، کێشەمان ئەوەبوو کەسمان زمانی ڕووسیمان نەدەزانی، ئەوانیش لە ڕووسی زیاتر زمانێکی تریان نەدەزانی. یەکێکیان لەگەڵدا بوو خەڵکی باکۆ بوو. بێجگە لە ڕووسی بە تورکییش قسەی دەکرد. لای ئێمەش مام ڕۆستەم خەڵکی کەرکووک بوو و تورکیی دەزانی. ئیتر کەوتینە قسەکردن و پرسیار و وەڵام، ڕۆستەم تەرجومەی دەکرد بۆ هەردوولا. لە بیرمە پرسیارێکیان کرد، یەکەیەکە وتیان ئیشیان چییە. هەریەکەمان شتێکمان لە کارەکەمان بۆ باس کردن. لە ڕۆستەمیان پرسی خۆت ئیشت چییە و چی بوویت؟ وتی من پاڵەوانم قۆڵی هەڵماڵی. ئیتر بوو بە پێکەنین.

لەسەر کانیە‌کە بۆ گۆشتبرژاندن ئاگرمان کردەوه. لەگەڵ دوکەڵی ئاگرەکە هالیکۆپتەر لەسەر ناوچەی قەرەداغ پەیدا بوو. جارێک هات و چوو، کەشفی کردین، دووەمجار کە هات، یەکسەر دەستڕێژی لێکردین. ئیتر ئێمەش بڵاو بووینەوە. لە یەکەم دەستڕێژدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون، ئەمە بێجگە لە بریندارەکان. شەڕ دەستی پێکرد و کار لە کار ترازا. دیار بوو ڕفاندنی ئەم ڕووسییانە حکومەتی توڕە کردبوو، هێزێکی بێشومار و زۆری هێنابوو.‌ ئەوەی چاوەڕوانمان نەدەکرد، بەم شێوەیە بوو.

سەرشاخی پشتی دێلێژە تاکو پشتی خاوێ سەرباز و جاش گرتبوویان. ئێمە لە دامێنی شاخەکەدا بووین لەسەر کانییە‌کە. کەوتبووینە ژێر ڕەحمەتی گوللەی ئەوان. هالیکۆپتەر بە ئاسمانەوە بوو، نە یەک و نە دوو، لە سەعات نۆونیوەوە شەڕ دەستی پێکرد. بەرامبەریشمان پشتی سۆڵه و کونەکۆتر و دەوروبەری گیراوە. ڕووسییەکان خۆیان خستبووە ناو کانیی ئاوەکەوه،‌ گوللە نەیدەگرتنەوه.‌ دوانیان بریندار بووبوون، لەترسا یەکی بەردێکی گەورەیان لەسەر سەریان دانابوو. ئەم شەڕە تاکو ئێوارەی خایاند و تاریکی کرد. نەمانهێشت دوژمن به و هەموو هێزەوە لێمان نزیک ببنەوە. بەرگرییەکی مەردانه و بێوێنەمان کرد. شێخ جەعفەر بریندار بووبوو. ئەنجا چی بکەین؟ ‌هێزی دوژمنیش لە دەورمانە، ئێمە شانزە بریندار و شەش شەهیدمان هەبوو. ئەمەش ناوی شەهیدەکانە:

1- شەهید گۆران (حسێن حاجی حەسەن) خەڵکی تلەزەیت، ئامرکەرتی پێشمەرگەکانی خۆم بوو.
2- ئەحمەد حارس پێشمەرگە بوو، خەڵکی کانی هەنجیری بناری شارەزوور بوو.
3- دکتۆر عەلی قادر جافەرانی. دکتۆری هەرێمی 5ی قەرەداغ بوو.
4- هیوا نووری ڕەباتی چەند ڕۆژێک بوو هاتبوو بۆ پێشمەرگایەتی، وازی لە خوێندن هێنابوو.
5- ئەسعەد خەڵکی دێی دیوانە بوو.
6- بەهادین خەڵکی قازانقایە بوو.

بریندارەکان زۆربوون و جارجارەش دەستڕێژیان لێدەکرین، جێگەکەمان دیار بوو، بەڵام تاریک بوو. هەر هەموومان هیلاک و شەکەت بووین، چەند مەفرەزەیەکمان لە قازانقایە بوون و هاتبوون بە دەنگمانەوه،‌ ئەوانیش تووشی شەڕ بووبوون. مەفرەزەکە ئەم کەسانەیان لەگەڵ بوون: 1- دلاوەر ئەحمەد مەجید 2- ئاوات شێخ جەناب. 3-دکتۆر ساجد، هەرکەسێکم لەبیر چووبێت، داوای لێبوردن دەکەم.

من و ئازاد هەورامی و ڕۆستەم و شێخ جەعفەر لە پەنا بەردێکدا دانیشتین. سەرەڕای ئه و هێز و جەبەروتەی دوژمن، ڕووسییەکانمان بە شەڕ تەسلیم نەکرد. کاک جەعفەر قاچی بەرکەوتبوو، ماجیدی پوورم بریندار بوو، لەگەڵ هەڤاڵەکانی تر و حەمەی تەلە. فیشەکمان پێنەمابوو، خۆ نه ‌فیشەکمان هەیە نه ‌مەشجەب، کۆبووینەوە بۆ ئەوەی بزانین چی بکەین، برادەران ڕایان وابوو بەریان بدەین. ئەوەی ڕاستی بێت، من ڕەئم وابوو بەریان نەدەین. وتم ئەم هەموو شەهید و شەڕەمان کردووە بۆچی بەریان بدەین؟ دوایی بیرکردنەوە منیش هاتمە سەر قسەی هەڤاڵانی تر. فیشەکمان پێ نییە، بەیانیش چارەنووسمان وەک ئەمڕۆ دەبێت و پەلامارمان دەدەنەوە. ئه و هەموو بریندار و شەهیدەمان هەیە، دوایی دەیانوت خەتای تۆ بووە. لەبەر ئەوە ڕێک کەوتین نامەیەک بنووسین بۆ سەفارەتی ڕووسی، بەم شێوەیە نامەکەم نووسی:

بەڕێز سەفیری یەکێتیی سۆڤێت. سڵاوتان لێبێت. بۆمان دەرکەوت ئەوانەی گیراون، ڕووسن. ئێمەش ڕوسیا بە پشتوپەنای میللەتانی هەژار دەزانین. میللەتی کورد هەمیشە دۆستی ئێوە بووە. لە گرتنیان نەیانزانیبوو ڕووسن، وا بڕیارمان دا ئازادیان بکەین. داوای ئێمەش لە ئێوە ئەوەیە چەک بە حکومەتی عێراق مەفرۆشن. لەبەر ئەوەی دژی گەلێکی وەک ئێمەی هەژار بەکاری دەهێنێ. من ناکەمەم ئیمزا کرد. هاتە سەر ئەوەی مۆرەکەی لێبدەین، مۆرەکەی من لە مۆرەکەی لق کە لای ئازاد هەورامی بوو، باشتر بوو.‌ ئینگلیزی و عەرەبیی تێدا بوو، قەبارەشی گەورەتر بوو، پێش ئەم ڕووداوه جارجار ڕۆستەم لەگەڵ ئازاد هەورامی گاڵتەی دەکرد و‌ دەیوت مۆرەکەی تۆ بەکەڵک نایەت، ئیتر له و دۆخەدا بوو بە پێکەنین، مۆرەکەی هەرێمی 5م لێدا و پێچامەوە. کە نامەکەشم نووسی، تاریک بوو، بەتانییە‌کیان دا به ‌سەرمدا و لەژێر بەتانیە‌کەوە نامەکەم نووسی. لایتی بچووکیان بۆ داگیرساندم.

مادام بڕیاری بەربوونیانمان دا، ناردم بۆ لای موختاری خاوێ حاجی ڕەشید، داوام لێکرد دوانزە گوێدرێژمان بۆ بنێرێ بۆئەوەی ڕووسییەکان سوار بکەین و بیاننێرینە‌ دێی خاوێ. بەیانی ئاگاداری جەیشەکە بکەن کە بەرمان داون‌، ئەوەشمان جێبەجێ کرد، وڵاخ هات و ڕووسییەکانمان سوار کرد، پێشمەرگەی شارەزامان لەگەڵ ناردن بۆ دێی خاوێ.

نۆرەی تەرمی شەهیدەکانە دەست دوژمن نەکەون

پاش ئەوەی ئه و بەڵڵایەمان لەکۆڵ بووەوە، دەستمان کرد بە گواستنەوەی تەرمی شەهیدەکان هەریەکە بۆ جێگەی خۆی. بۆ ئەوەی دەست دوژمن نەکەون، هەموویانمان هێنایە خوارەوە، دوایینیان دکتۆر عەلی قادر بوو. له و جێگەیەی شەهید بووبوو، چووم کردمە کۆڵم. ئەویشمان‌ بە سەربەرزی ناردەوه. دڵمان ڕەحەت بوو، کە دەست دوژمن نەکەوتن. ئەگەر سبەینێ شەڕیش دەست پێبکاتەوە، شەهیدەکان دەست دوژمن ناکەون. لە یاسای شەڕدا بەتایبەت لە کوردستان، لە شۆڕشی ئەیلوولەوە تاکو ئێستا زۆر ناخۆشە شەهید دەست دوژمن بکەوێ، هەریەکەمان ناردەوە بۆ لای کەسوکاری خۆی. هاتینە سەر بریندارەکان. لەم مەیدانە بچوکەدا بریندارەکانمان سواری وڵاخ کرد. ئەم هەموو بریندارە بۆ کوێ بەرین؟ کوێمان هەیە؟ بە عەقڵی هەموومان و خەڵکی گورباس، دۆڵێکی بچوک هەبوو تۆزێک نەدیوو بوو، له ‌بەینی گورباس و دێلێژەدا، هەموومان چووینە‌ ئەوێ و ڕۆژ بووەوە‌. پێمان وتن نابێت کەس لە جێگەی خۆی بجوڵێتەوە بۆ ئەوەی کەشف نەبین، بەرامبەرمان لەسەر شاخی پشتی سۆڵەوە بەرامبەر دێلێژە عەسکەرێکی زۆر بە تەیارە دابەزیبوون. هالیکۆپتەر وەک ڕۆژی یەکەمی شەڕەکە لە هاتوچۆدا بوو، وەرە حسابی بریندارەکان بکه و داوای ئاو دەکەن، خۆمان دوو ڕۆژە هیچمان نەخواردووه و برسیمانە. به و گەرمایەی مانگی ئاب بریندار به و ئاو نەبێ، نەماندەتوانی بچینە سەر چەمەکە ئاویان بۆ بهێنین، تەنها دکتۆر ساجدمان لەگەڵ بوو بۆ تیمارکردنیان. بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا ساجدیش وەفاتی کرد، کوڕێکی زۆر چاک بوو. جوڵەمان لە خۆمان بڕی، ئەگەر یەکێک بجووڵایەتەوە، هاوارمان لێدەکرد،‌ چونکی ئەگەر دوژمن بمانیدۆزیایەتەوە‌، دەرنەدەچووین. کەم بووبووینەوە، هەموو بریندار و بێ فیشەک بووین.

به و دۆخەوە چۆن لەگەڵ ئاسمان شەڕ دەکرێ؟ ئه و هەموو هێزەش دەوری گرتووین. کەوتینە دوای نیوەڕۆ، لە دەمەدەمی عەسردا چاومان لێبوو چەند جارێ کۆپتەر لەسەر شاخی پشتی سۆڵە دادەبەزی و هەڵدەستایەوە، دیار بوو هەواڵیان بۆ چووە ڕووسییەکان بەردراون. ئەوانیش ئەمریان پێکراوە بۆ گەڕانەوە. دیار بوو موختاری خاوێ ئەوەی پێمان وتووە، جێبەجێی کردووە. حاجی ڕەشید پیاوێکی باش بوو.

زانیمان سوپاکە کشاوەتەوە، کوڕ ئه و کوڕە بوو خۆی بگەیەنێتە چەمەکە بۆ ئاوخواردنەوە و دەموچاوشتن. پاش پشوویەک و دەموچاوشتن، هەموو یەکمان گرتەوە، ملی ڕێگەمان گرتەبەر. دێی دێلێژە نزیکترین دێ بوو لێمانەوە، کە چووینە‌ ناو دێ، خەڵکی دڵسۆزی دێلێژە هاتن بە پیرمانەوە، وتیان ئەوە ماون؟ وتومانە یەک کەسیان دەرنەچوون، ئێمەش بە ڕۆحیەتی بەرزەوە وەڵاممان دانەوە. به ‌هۆی هەڵگرتنی شەهیدەکان و بریندارەکان جلەکانمان هەمووی خوێن بوو. چووینە‌ ناو دێ، حەمامیان بۆ گەرم کردین و نانمان خوارد.

⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
#️ HashTag
#09-08-1980 |
🖇 السجلات المرتبطة: 5
👫 الشخصیات
1.👁️مستەفا چاوڕەش
📕 المکتبة
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
📖 بحوث قصیرة
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
📅 تواریخ وأحداث
1.👁️09-08-1980
2.👁️10-08-1980
📂[ المزيد...]

⁉️ خصائص السجل
🏷️ صنف: 📖 بحوث قصیرة
🏳️ لغة السجل: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 تأريخ الأصدار: 10-08-1980
🌐 اللغة - اللهجة: 🏳️ ک. جنوبي
🏙 المدن: ⚪ سليمانية
📙 الکتاب: 📝 مذکرات
📄 نوع الوثيقة: ⊶ اللغة الاصلية

⁉️ Technical Metadata
✨ جودة السجل: 73% ✔️
73%
✖️
 30%-39%
سيء👎
✖️
 40%-49%
سيء
✖️
 50%-59%
ليست سيئة
✔️
 60%-69%
متوسط
✔️
 70%-79%
جيد جدا
✔️
 80%-89%
جيد جدا👍
✔️
 90%-99%
ممتاز👏
73%
✔️
تم أدخال هذا السجل من قبل (زریان سەرچناری) في Oct 23 2018 10:47AM
👌 تمت مراجعة هذه المقالة وتحریرها من قبل (هاوڕێ باخەوان) في Oct 23 2018 1:18PM
✍️ تم تعديل هذا السجل من قبل (بەڕێوەبەری سیستم) في Sep 2 2020 2:14PM
☁️ عنوان السجل
🔗
🔗
⚠️ لم يتم أنهاء هذا السجل وفقا ل📏 المعايير کورديپيديا، السجل يحتاج لمراجعة موضوعية وقواعدية
👁 تمت مشاهدة هذا السجل 829 مرة

📚 المکتبة
  🕮 الكرد وكردستان؛ بحث في...
  🕮 الاتحاد القومي الديمقر...
  🕮 استقلال كوردستان؛ الأف...
  🕮 قراءة البعث للفاشية ال...
  🕮 المزيد...


📅 التسلسل الزمني للأحداث
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 تبرع
👫 زملاء کورديپديا
💬 تقييماتکم
⭐ المجموعات
📌 Actual
طيار بكي بن مصطفی - أبو زوراب
نبذة عن حياة الرفيق الراحل طيار بكي أبو زوراب 1958-2018
طيار بكي بن مصطفی من مواليد –قنطرة- كوباني مواليد 1958 من عائلة فلاحيه كسائر العائلات الكوردية التي تعمل في مجال الزراعة هاجر كغيرها من الأسر الكردية من مدينة (كوباني) إلی مدينة (سري كانية) للعمل في الزراعة وكان ذلك عام (1965) بعدها تزوج و أصبح أبا لتسعة أولاد أربعة بنات وخمس شباب.
التحق كغيره من الأطفال بالكتاتيب القرآنية في الجوامع ثم المدرسة إلا أن الظروف المعاشية وقفت أمام إكمال دراسته حيث لم يكمل الدراسة الإعدادية.
انتسب إلی حزب الد
طيار بكي بن مصطفی - أبو زوراب
البعد الفكری للفيدرالية و تطبيقاتها
خالد مجيد فرج
البعد الفكری للفيدرالية و تطبيقاتها
لالش ميدي
لالش ميدي فنان كردي مبدع و صاحب صوت جبلي ، يشق طريقه في عالم الموسيقى والفولكلور الكردي بخطى ثابتة.
حياته :
ولد الفنان الكردي لالش ميدي في مدينة القامشلي كبرى مدن غربي كردستان سنة 1991، بدأ الغناء في عمر مبكر {سن العاشر } و أنتقل إليه عدوى غناء من شقيقه الفنان شفان ميدي الذي يعتبر بنسبة له المثل الأعلى في مهنة الفن .
بدأ الغناء بشكل علني وكان الغناء الفولكلوري شغفه الوحيد إلا أن أصبح فنان متمرس في أداء الأغنية الفولكلورية ذات الأداء الصعب و الدقيق ، وبصوته الجبلي و شغفه ومحاولة إحياء الأغني
لالش ميدي
مستورة أردلان
مستورة أو مستورة أردلان ولد سنة 1805 وتوفيت سنة 1848، هي ماهشرف خانم الكردستاني (بالكردية: مەستوورە ئەردەڵان) من سنندج من كردستان الايران أحد أشهر الشعراء والمؤرخین الكرد. لها كتابات في الشعر، التأريخ و العقائد. كانت مستورة أول شاعرة ومؤرخة كردية.
مستورة أردلان
الجانب الإداري والاقتصادي لناحية قرة حسن
جانب الإداري والاقتصادي لناحية قرة حسن (ليلان)
- اعداد: پشتيوان أكبر حفتاچشمي
- تقع ناحية قرة حسن وقراها في شرق وجنوب شرق مدينة كركوك، هذه الناحية تابعة لمركز قضاء مدينة كركوك.
مركز هذه الناحية هي قصبة ليلان الذي تبعد 20 كيلومترا عن مركز محافظة كركوك.
يعود تشكيل هذه الناحية رسميا الى عهد الملك غازي بن الملك فيصل الأول سنة 1937م ( بوجب قرار الملكي رقم 58 في 08-02-1937 المنشور في جريدة الوقائع العراقية في العدد 1556 ص3 ), وكان مركزها في قرية خاڵوبازیاني في بادىء الأمر ( تقع هذه القرية شرق مدي
الجانب الإداري والاقتصادي لناحية قرة حسن

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| وقت تکوين الصفحة: 10,249 ثانية
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574