- گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نزیک گووندی بردیە لە دەڤەری زوممار دۆزرایەوە، کە نزیکەی 24 تەرمی کوردی ئێزدی تێدایە.
- لە گەرەکێکی شاری کەرکووک چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵدەکوتنە سەر ماڵی فەرمانبەرێکی کۆمپانیای نەوتی باکور و بەرەو شوێنێکی نادیار دەیرفێنن.
- مووشەکێک ئاراستەی شاری خانەقین کرا و بەسەر ماڵێکدا کەوت، بەوهۆیەشەوە دوو منداڵ برینداربوون،ئەمەش سێیەم جارە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە مووشەک ئاراستەی ئەو شارە دەکرێت.
- یەکینەکانی پاراستنی گەل و تەواوی هێزەکانی سوپای ئازاد و چەکدارانی ئۆپەراسیۆنی سوریا کە لە هەرێمی فرات لە بەرامبەر چەتەکانی داعش شەڕدەکەن لە ژێرناوی (بورکان ئەلفرات) دا بە مەراسیمێک ژوورێکی عەمەلیایەتی هاوبەشیان ڕاگەیاند.