رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات لە ناوچەی قۆرەتوو، ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە و بەشێکی زۆر لە پوش و پاوان و دەخڵودانی هاووڵاتیان دەسوتێنێت.
[2]
باشووری کوردستان
- پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 87 پەرلەمانتار
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانیی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
[1]
هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر سەنگەری شەڕڤانانی یەبەشە لە شەنگال
- کاژێر 1:30 دەقیقەی شەوی ڕابردوو، تەقە لە مەکۆی سەرەکی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان کرا و بەهۆیەوە پاسەوانێک بەناوی ڕێبەند فەرهاد گیانی لەدەستدا، هاوکات دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانیشەوە وەڵامی تەقەکان دراوەتەوە.[2]
-
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو یەکێتی هێرشی نەکردووەتە سەر گۆڕان.
[4]
- چەتەکانی
داعشداعش سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر سەنگەری
شەڕڤانشەڕڤانانی یەبەشە لە مەدیوانی شەنگال. یەبەشە بە توندی بەرەنگاری هێرشەکە بوویەوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکان تەقێنرایەوە و هێرشەکە تێکشکێنرا.
[3]
- بۆرییەکی نەوت لە ڕێگای سەرەکی
کەرکووککەرکووک-
سلێمانیسلێمانی گڕی گرت.[2]
- لەپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێکی گەورە لەناوەندی
خانەقینخانەقین و لەناوچەی دارە کونارە کەوتووەتەوه و زیانێکی زۆری بەدارستان و پاوانی ناوچەکە گەیاندوە.[2]
- دەوروبەری کاتژمێر 15ی ئەمڕۆ گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (
هەپەگەهەپەگە) لە گردی شەهید دەروێش-ی خواکورک چالاکییەکیان لە دژی سەربازانی سوپای تورک ئەنجام دا.[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێو شەقامێکی شاری
هەولێرهەولێردا ئاسایشێک کوژرا، پاش ئەوەی بکوژ و کوژراو ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوانیاندا ڕوویدا.
[5]
- تەرمی ژنێکی تەمەن 75 ساڵان لە شارۆچکەی
ڕواندزڕواندز دۆزرایەوە. پۆلیس ڕایگەیاند، ژنەکە کوژراوە و دەموچاوی شێوێنراوە.[3]
- لەکاتی کارکردن لەناو باخەکەیدا هاووڵاتی سیروان حەسەن تەمەن 21 ساڵان لەگوندی محەمەد شێرگی سەربە شارۆچکەی خانەقین بۆمبێکی پێدا تەقیوەتەوە و بە سەختی بریندابووە.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات لە ناوچەی قۆرەتوو، ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە و بەشێکی زۆر لە پوش و پاوان و دەخڵودانی هاووڵاتیان دەسوتێنێت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث