باکووری کوردستان
- لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگاکاندا لە نزیک گوندی (
ئاکچایئاکچای) سەر بە شاری
شرناخشرناخ بۆمبێکی چێندراو تەقیەوە و بەهۆیەوە سەربازێکی تورکیا کوژرا.
[1]
- لە 12 گوند و سێ گەڕەکی سەربە شارۆچکەکانی مۆتکی و تەتوانی سەربە
بەدلیسبەدلیسی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا.
[3]
- دادگاییکردنی زیاتر لە 150 ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە، کە لە شاری مانیسای تورکیا دەستگیرکراون و زۆربەیان زیندانین دەستیپێکرد،
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیریش ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر دادگەریی هەبێت دەبێت ئەمڕۆ هەموویان ئازادبکرێن.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بوومەلەرزەیەک لە
کرماشانکرماشان و بەشێک لە پارێزگای
سنەسنە ڕوویدا.
[4]
باشووری کوردستان
- دوو
بوومەلەرزەبوومەلەرزە هەڵەبجەهەڵەبجە و دەوروبەری هەژاند. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بومەلەرزەکەی یەکەم بە گوڕی 6 پلە و دووەم بومەلەرزەش بە 4.9 پلەی ڕێختەر ڕوویانداوە و سەنتەرەکەشی نزیک بووە لە هەڵەبجەوە. لە دوو گوندی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە چەند خانوویەک ڕووخاون. [4]
- بەهۆی بومەلەرزەکانی ئێوارەی ئەمڕۆوە، لە شاری هەڵەبجە و شارۆچکەکانی
دەربەندیخاندەربەندیخان و
سەیدسادقسەیدسادق، زیاتر لە 100 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان، هاوکات سبەینێ لە شارۆچکەی سەیدسادق لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن تاقیکردنەوەکان ڕادەگیرێن.[3]
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای
پاسدارپاسداران هاتنە ناو شارۆچکەی
قەڵادزێقەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین و سەربازەکان بەناو بازاڕدا گەڕان، ئەمەش بووبە جێگای سەرنجی هاوڵاتیان.[3]
- لە شاری
هەولێرهەولێر سەتان خوێندکاری زانکۆ ڕژاونەتە ڕێگای هەولێر - کەرکووک و دژی
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆپیشاندان دەکەن. خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیی دەردەبڕن بەرامبەر ئەوەی عەبادی لە وتاری سەرکەوتن بەسەر
داعشداعشدا ڕۆڵی
پێشمەرگەپێشمەرگەی نادیدە گرتووە و ناوی هەموو هێزەکانی یەک بە یەک هێناوە، بەڵام تەنیا سوپاس و ستایشی پێشمەرگەی نەکردووە.
[2]
- ژمارەیەک پەرلەمانتار لەڕێی واژۆکردنی یاداشتێکەوە داوادەکەن لەبری بە پشووکردنی ڕۆژی دامەزراندنی سوپای دەوڵەتی عێراق، پێویستە ڕۆژێکی ساڵ تایبەی بێت بە ڕۆژی پێشمەرگە و بکرێتە پشووی ڕەسمی.[1]
- فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری
زوممارزوممار ڕایدەگەیەنێت، سێ ڕۆژە هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و بەرپەرچدانەوەی خێرا لە زوممار دەستیان بە کشانەوەی هێزەکانیان کردووە و شەوی ڕابردوو دوای فرقەی حەشدی شەعبی هێزەکانیان بەرەو
موسڵموسڵ پاشەکشەیان پێکرا.[1]
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کاتژمێر 10:45 خولەک، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەش جار بۆردوومانی چیای بەنێ-یان کرد لە سنوری شارەدێی
سیدەکانسیدەکانی سەر بەشارۆچکەی سۆران.[3]
- سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق سەردانی
هەڵەبجەهەڵەبجە دەکەن و لە کۆبونەوەیەکیشدا لەگەڵ پارێزگار و لایەنە سیاسییەکان بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ جێگیرکردنی ناوی هەڵەبجە لە
بودجەبودجەی گشتیدا دەدرێت.[1]
- کازم شوکری، ناسراو بە
تاکور زەردەشتیتاکور زەردەشتی، کە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرابوو، ئەمڕۆ ئازادکرا.[4]
- دوای 9 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی،
ئەسعەد شاوریئەسعەد شاوری، چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە شاری سلێمانی ئازادکرا.[4]
- هێزێکی عێراق لەنزیک شارەدێی نەوجول جیگیردەبێت، حەشدی شەعبیش دەڵێت بۆ ڕێگریکردنە لەرفاندنی شۆفێرانی ئۆتۆمبێڵە بارهەڵگرەکان.[1]
- لە گەڕەکی
سەیداواسەیداوای شاری هەولێر کەسێک بە گوللەیەک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت ڕووداوەکە قەزا و قەدەر بووە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.[2]
- بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ، بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک ڕێگای سەرەکی چەمچەماڵ-سلێمانی-یان داخست.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژنامەیەکی تورکی نزیک پارتی دەسەڵاتدار بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بودجەی
2018 بەبەهای 500 ملیۆن دۆلار چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازی ڕەوانەی
یەپەگەیەپەگە دەکات.[1]
دەرەوەی کوردستان
- موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، لە وتارێکدا کە بەبۆنەی سەرکەوتنی عێراق بەسەر داعشدا پێشکەشی کرد بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گروپی (سەرایا سەلام) ی دەرکرد. ئەم گروپە تیرۆریستەی موقتەدا سەدر ڕۆڵی کاریگەری هەبوو لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری
کەرکووککەرکووک و
جینۆسایدجینۆسایدکردنی کورد لە
خورماتووخورماتوو.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث