ئەمڕۆ یەکشەممە
12-02-202312-02-2023 بەڕێز
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کونسولخانەی گشتیی تورکیا لە
هەولێرهەولێر، بەشداری لە پرسەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی شەشی ئەم مانگەدا کرد کە لە تورکیا و
سووریاسووریا بە هەزاران قوربانیی لێکەوتەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە تۆماری پرسەدا پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی تۆمار کرد و تیایدا بە ناوى خۆیان و هەرێمى کوردستانەوە، سەرەخۆشى و هاوخەمى و هاوسۆزیى قووڵی خۆیانی پێشکەش بە گەل و حکوومەت و سەرکردایەتیى تورکیا کرد، بۆ ئەو کارەساتە ناخ هەژێنەى لە ئەنجامى بوومەلەرزەیەکى وێرانکەر، دە پارێزگاى تورکیا و چەند شارێکی سووریای گرتەوە.
بەڕێزیان دووپاتی کردەوە کە لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ تەواوى مرۆڤایەتى، بە دڵ و دەروونێکى خەمناکەوە، بیر و دڵمان لاى گەلى تورکیا و خێزان و کەسوکارى ئەو هەزاران قوربانییەیە کە هەرگیز وێنە دڵتەزێنەکانیان و دیمەنى ڕووخان و وێرانبوونى شار و ئاوەدانییەکان لە بیر ناچنەوە و ناخ و دەروونى مرۆڤ دەهەژێنن.
هەروەها لە یەزدانى مەزن داواکارەکە گیانى قوربانییان بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە خێزان و کەسوکاریان ببەخشێت، هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.
بەڕێزیان دووپاتیان کردەوە کە هەرچى لە توانادا بێت هەرێمی کوردستان بۆ هاوکارى و یارمەتیدان ئامادەیە.
لای خۆیە بەڕێز کونسولی گشتیی تورکیا، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ بەشداری و هاوبەشیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە پرسەکەدا و بۆ هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بە گەل و حکوومەتەوە بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی لێقەوماوان دەربڕی.
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!