دەقی ڕاگەیەندراوی یەژاستار:
هێزەکانی یەژەئاستارمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
8ی ئادار لە کاتژمێر 15:40 و 10ی ئادار لە کاتژمێر 18:40، لە شاخی کۆردینە هێزەکانی داگیرکەریان بە چەکی قورس کردە ئامانج. دوو ئامانج کە دەستنیشان کرابوون بە سەرکەوتوویی گورزیان لێوەشێنرا.
11 ئادار لە کاتژمێر 16:30 لە قەڵای بەده و هێزەکانمان بە چەکی قورس لە بنکەی داگیرکەرانیاندا. له و چالاکیەدا گورز لە دوو بنکەی داگیرکەران وەشێنرا، ئەوەی کە چەند داگیرکەر سزا دراون ڕوون نەبووەتەوە.
هێرشە بەرفراوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گۆڕەپانەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە. زانیاری بەرفراوان لە بارەی ئه و هێرشانەوە بەم جۆرەیە:
9ی ئادار لە کاتژمێر 9:10 گۆڕەپانی شاخی بەربزن لە هەرێمی خواکورک لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگیەوە بۆردومان کراوە.
9ی ئادار لە کاتژمێر 9:00 هەرێمی ئاپێ گۆڕەپانی ساجا و گوندی ڕەنجبەرئاغا بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!