باکووری کوردستان
-
سەلاحەدین دەمیرتاشسەلاحەدین دەمیرتاش و
عەبدوڵڵا زەیدانعەبدوڵڵا زەیدان کە لە بەندیخانەی ئەدەرنەوە پەیامیکیان ئاراستەی گەلی گەڤەر کرد و وتیان، گەلی گەڤەر لە 24ی حوزەیران / 3ی پووشپەڕ بەدەنگەکانی خۆیان وەڵامێکی توند دەدەنە زۆردرادەکان.
[3]
- پەرلەمانتاری هەدەپە
فەرهاد ئەنجووفەرهاد ئەنجوو کە مافی پەرلەمانتاری لێسەندرابوویەوە، لە لایەن دادگەوە سزای 10 مانگ زیندانیکردنی بۆ بڕایەوە. دواتر سزاکە گۆڕدرا بۆ سزای پارەدان.[3]
- ئەمڕۆ پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە سەردانی داواکاری گشتی دادگای کۆماری بورسایان کرد بۆئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت بچنە ئیمرالی، بەڵام داواکەیان ڕەتکرایەوە، بەوەش ئەوە 763 جارە داواکاریی پارێزەران بۆ بینینی ئۆجالان ڕەتدەکرێتەوە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
مستەفا هیجریمستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی
حیزبی دیموکراتی کوردستانحیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) ڕایگەیاند لە دژی ئێران، کۆمەڵێک بەڵگەیان بە ئەمریکا داوە.
[1]
- زیاتر لە دوو هەزار چالاکوانی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ، بە واژۆکردنی نامەیەک داوایانکرد، کە سزای سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد بوەستێندرێت.[4]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری
داعشداعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی نموزەجییە لەناوچەی زەربانی سنوری
حەویجەحەویجە و کوڕێ موختاری گوندەکەیان بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاندووە.
[2]
- چەند ڕۆژێکە لە دەروازە سنوریەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان، هێزێکی ئەمنیی تورکیا چاودێرییەکی چڕی خستووەتە سەر مۆبایلی گەشتیارەکانی هەرێم وێنە و بابەتی ناو تۆڕە کومەڵایەتییەکان دەسڕنەوە.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری گوندەکانی بۆکریسکان، کوزینە، کورتەک، ئیندزێ و لێوژە، زارگەلی، بایەوان، سلێ و گەلیی بەدران-یان لە بناری
قەندیلقەندیل بۆردوومان کرد.[4]
- سەرۆکی زانکۆی پالسکی چیکی، (30) کورسی خوێندن وەک سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس پێشکەش بە
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد کە (20) کورسیان تایبەت دەبێت بە پزیشکی گشتی و (10) کورسیەکەی دیکەش بۆ پزیشکی ددان دەبێت.[2]
- حکومەتی ئەنقەرە ئەو 150 کەسەی ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە کە هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوون و لە ئاوی ئەدرنەی نێوان تورکیا - یۆنان دەستگیرکرابوون.[1]
- بەرپرسی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، درەنگانی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی گەورەی ئەمریکا بە چەکی گەورە و قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە بەرەو سنوری
مەخموورمەخموور هاتوون و تێپەڕبوون.[2]
- لە ئۆپراسیۆنێکی هێزە سەربازییەکانی عێراق-دا ژمارەیەک چەکداری داعش لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای
کەرکووککەرکووک دەستگیرکران.[2]
- چالاکیی قەڵغانی زیندووی گەنجانی وەڵاتپارێزی باشووری کوردستان لە قەندیل ماوەی 5 ڕۆژە بەردەوامە. چەندین کەس کە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاتبوون، سەردانی چادری چالاکانی قەڵغانی زیندوویان کرد.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- جوتیارێکی کورد لە شاری
عەفرینعەفرین بە مەبەستی پاراستنی گەنمەکەی لە بەتاڵانبردن شەش چەتەی هێزە هاوپەیمانەکانی تورکیا دەکوژێت.[2]
دەرەوەی کوردستان
- لقی نەرویج-ی ئامنستی ئینتەرناشناڵ نامەیەکی ئاڕاستەی حکومەتی ئێران کرد، کە 33 هەزار هاوڵاتی نەرویجی واژۆیان کردووە و تێیدا داوای لابردنی سزای سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی دەکەن.[4]
- نازم عومەر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، ئێران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەپێی عورف و ڕەچاوکردنی پێداویستی هەرێمی کوردستان بە ئاو، نەرمیی نواندووە و بەشێک لە ئاوی
زێی بچووکزێی بچووکی بەرداوەتەوە. دەشڵێت: دەبێ ئێمەش تێبگەین کە ئێران بەنداوی بۆ گلدانەوەی ئاو دروستکردووە.[1]
- نورەددین جانیکلی، وەزیری بەرگری تورکیا لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی لەگەڵ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەندیل گفتوگۆی کرد و ڕایگەیاند: تاوەکو ئه و کاتەی بەیەکجارەکی تیرۆر لەناودەبردرێت، سوپاکەمان لە باکووری عێراق دەمێنێتەوە. هەروەها پێشنیازی هاوئاهەنگیمان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە لە ئێران کردووە، ئەوانیش ڕەزامەندییان دەربڕیوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث