قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی دایکی، خاتوو
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوونی لێ دەکات و دەڵێت: سۆز و هەستی دایکانەی تۆ تەنها بۆ من و کاکم نەبوو، تۆ خەمی هەموو منداڵانی کوردستانت بوو، جەژنی لەدایکبوونت پیرۆز، بۆمان بمێنی دایە گیان.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بۆ دایکم…
تۆ لە شاخ و پێشمەرگایەتیدا ژنانت لە دەوری یەکەم یەکێتی ژنان کۆکردەوە، لەدوای ڕاپەڕین و لە شاردا یەکەم ڕێکخراوی منداڵپارێزت دروست کرد.
سۆز و هەستی دایکانەی تۆ تەنها بۆ من و کاکم نەبوو، تۆ خەمی هەموو منداڵانی کوردستانت بوو.
تۆ فێری زۆر شتت کردم… عینادییەکەم هی تۆیە دایە گیان، بەڵام عینادییەک لەسەر بڕوا و مەبدەئەکانم.
لە تۆ فێربووم ڕاستگۆبم، بڕوام بە یەکسانی بێت، ژینگەم خۆشبوێت و کوردستان لە دڵمدا بێت.
تۆ ئەوەت فێری من و کاکم کرد گوێگرتن لە خەڵک و ویستی خەڵک گرنگتر بێ لامان لەبەرژەوەندی خۆمان.
ئەگەر خەڵکی هەزار هۆکاریان هەبێت دایکیان خۆشبوێت، من هەزار و یەک هۆکارم هەیە.
جەژنی لەدایکبوونت پیرۆز، بۆمان بمێنی دایە گیان.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!