$رۆژی 4ەمی داگیرکاریی تورک بۆ ڕۆژاوا$
- مانگی سووری کورد ناوی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید و بریندار بوون. ڕاشی گەگەیاند، لە 3 ڕۆژی ڕابردوودا 14 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 46 هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370392/0018.JPG=KTML_Photo_Alt=قوربانییانی ئەمڕۆی هێرشی تورک بۆ ڕۆژاوا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370392/0018.JPG=KTML_Photo_End=
- مانگی سووری کوردی ڕایگەیاند، سوپای تورکیا ئەو ئامبوڵانسانە دەکاتە ئامانج کە ڕەوانەی #سەرێ کانی# دەکەن بۆ گواستنەوەی بریندارەکان.[1]
- دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ڕێگای نێودەوڵەتییان لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆنترۆڵکردووە، #هەسەدە# دەڵێت، هێرشمانکردووەتە سەریان و ڕێگاکەمان کۆنترۆڵکردووتەوە.[1]
- وەزارەتی بەرگریی داگیرکەری تورک ڕایگەیاند: شاری #سەرێکانی#ی داگیرکرووە، بەڵام هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە، ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە..[1]
- لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا چەند کاروانێکی دیکەی سەرباز و تانک و زرێپۆشەکانی ڕەوانەی ناوچە سنوورییەکان کردووە.[1]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، گروپە چەکدارە میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، کە لە لایەن ئەنقەرەوە پشتگیری دەکرێن، 9 هاووڵاتی کوردی سڤیلیان لە ناوچەیەکی سەر بە دەڤەری #گرێ سپی# گوللەباران کرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری #مەریوان# دەستیان بە دەسبەسەرکردنی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری مەریوان کرد کە لە کۆبوونەوەی پشتیوانیی ڕۆژئاوادا بەشدارییان کردبوو. هەواڵنێری کوردپا ژمارەی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی 15 کەس ڕاگەیاندووە کە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون. سەرچاوەی باوەڕپێکراوی کوردپا شوناسی هەندێک لە دەسبەسەرکراوەکانی: کەماڵ کۆنەپۆشی، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سەوزی چیا، هیمەت کەریمی، دیاکۆ تابا، موبین نادری، ئومید حەق پەرەست و موبین کەریمی، ڕاگەیاندووە.[4]
$باشووری کوردستان$
- پەردە لەسەر پەیکەری د. #جەمال ئەحمەد ڕەشید# ناسراو بە (باوکی منداڵان) لەبەردەم نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشید لە #سلێمانی# لادەدرێت.[2]
- لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان، خۆپیشاندان دژی داگیرکاریی تورک بۆ ڕۆژاوا کرا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- کوردستانییانی دەرەوە، لە زۆربەی شارە گەورەکانی ئەوروپا خۆپیشاندان دژی داگیرکەری تورک دەکەن.[1]
- سەمیح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر هەڵویستی بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نیشاندا و وتی، #ئەردۆغان# بکوژە.[3]
- کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی سەبارەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد و ئەمینداری گشتیی کۆمار ڕایدەگەیەنێت، تورکیا دەیەوێت دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەکات یەک هەڵوێستبن لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییە.[3]
- وەزارەتی دەرەوە و بەرگری فەرەنسا لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، وڵاتەکەیان فرۆشتنی چەکی بە تورکیا ڕاگرت.[1]