- 11-12-2019
- 10-12-2019
- 09-12-2019
- 08-12-2019
- 07-12-2019
- 06-12-2019
- 05-12-2019
- 04-12-2019
- 03-12-2019
- 02-12-2019
- 01-12-2019
- 30-11-2019
- 29-11-2019
- 28-11-2019
- 27-11-2019
- 26-11-2019
- 25-11-2019
- 24-11-2019
- 23-11-2019
- 22-11-2019
- 21-11-2019
- 20-11-2019
- 19-11-2019
- 18-11-2019
- 17-11-2019
- 16-11-2019
- 15-11-2019
- 14-11-2019
- 13-11-2019
- 12-11-2019
12-12-2019
- 13-12-2019
- 14-12-2019
- 15-12-2019
- 16-12-2019
- 17-12-2019
- 18-12-2019
- 19-12-2019
- 20-12-2019
- 21-12-2019
- 22-12-2019
- 23-12-2019
- 24-12-2019
- 25-12-2019
- 26-12-2019
- 27-12-2019
- 28-12-2019
- 29-12-2019
- 30-12-2019
- 31-12-2019
- 01-01-2020
- 02-01-2020
- 03-01-2020
- 04-01-2020
- 05-01-2020
- 06-01-2020
- 07-01-2020
- 08-01-2020
- 09-01-2020
- 10-01-2020
- 11-01-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی قۆسەری مێردین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی نیلوفەر ئەلیک ییڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر کە 4ی تشرینی دووەم قەیوم لە جێگاکەی دانرابوو و دەستگیرکرا. لە لایەکی تر دیلبەر سولهان جێگری هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەریش دەستگیرکرا.
[1]
- پۆلیسی شارۆچکەی بایەزیدی سەر بە پارێزگای
ئاگریئاگری، عەزیز ئۆروچ، ڕۆژنامەنووس و عەبدوڵا ئەکلەک، هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپەی لە بایەزید و هاوڵاتییەک بە ناوی ئەکرەم موفتئۆغلۆی دەستگیرکرد.
[3]
- هەر یەک لە ڕازییە تورگوت و ڕەزان ساریجا و سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە،
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن و چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجام بدەن، داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی بورسا کرد. لە 7ی مانگی ئابی ئەمساڵەوە تا ئێستا وەڵامی داواکاری پارێزەرانی ئوجالان نەدراوەتەوە.[1]
- تیمەکانی بەشی دژە تیرۆری ئاسایشی
ئامەدئامەد لە ناوچەی پەیاس هەڵیان کوتایە سەر دوو گوند و لە ئەنجامی لێپرسینەوەدا 22 کەسیان دەستگیر کرد. بە پێی پرۆپاگەندەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لە ئەنجامی هەڵمەتی گەڕان و لێپرسینەوەدا 271 کیلۆ و 475 گرام تەقەمەنی و 8 بۆمبی دەستی و 12 گولە ئارپیجی و 7 چەک و ژمارەیەکی زۆر فیشەک و کەپسولی ئەلەکتریکی و کۆنترۆلی تەقاندنەوەو دوربینی سەر چەک و کەلەپەلی ڕێکخستن و چەندین کەلوپەلی دیکە، دەستیان بەسەردا گرتووە. بە دەستگیرکردنی ئەو 22 کەسە، تەنها لە ماوەی حەفتەیەکدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئامەد دەستگیر کراون، گەیشتە 59 کەس.[1]
باشووری کوردستان
- ئەمڕۆ پردی گوێر دوای نۆژەنکردنەوەی کرایەوە، کە درێژترین پردە لە باشووری کوردستان، درێژیەکەی هەزار و 350 مەترە،
هەولێرهەولێر و مووسڵ و
کەرکووککەرکووک بە یەکەوە دەبەستێتەوە، جگە لەوە مووسڵ بە هەموو شارەکانی عێراق گرێ دەدات. ئەم پردە
داعشداعش ساڵی 2014 تەقاندییەوە.
[2]
- ماوەی 17 کاتژمێرە بە بەردەوامی چەندین فڕۆکەی جەنگی کە گومان دەکرێت فڕۆکەی جەنگی تورکیا بن زۆر بە نزمی بەسەر ئاسمانی دەڤەری ڕاپەڕیندا دەسوڕێنەوە و ترس و دڵەڕاوکێیان لای هاووڵاتیان دروستکردووە.
[4]
- بە دروشمی (جوانی پایز لە
هەڵەبجەهەڵەبجە و هەورامان) بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ و سەنتەری ژیوا، پێشانگەیەکی وێنەیی بۆ 27 فۆتۆگرافەری سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری کردەوە کە وێنەکان گوزارشت بوون لە پایزی هەڵەبجە و هەورامان.[4]
- بەدروشمی ژن، ئاسایش، ئاشتی و ڕەنگکردنی جیهانی پڕتەقاڵی کۆمەڵەی ژنانی ئاشتی بەغدا بە هاوکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کەرکووک، بە کردنەوەی پێشەنگایەکی شێوەکاری و پانێڵێک لە هۆڵی ڕۆشنبیری کەرکووک، کۆتایی بە چالاکییەکانی 16 ڕۆژەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان هات.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزێکی سوپای سووریا، کە پاسەوانی فڕۆکەخانەی قامشلۆن، ڕێگەیان نەدا کاروانێکی سوپای ئەمەریکا بە ناوچەکەدا تێپەڕێت و کاروانەکەیان ناچار بە گەڕانەوە کرد.[2]
دەرەوەی کوردستان
- کۆنفڕانسێکی تایبەت بە بەشداریی نوێنەری نەتەوەکانی ئێران، چالاکانی مافی مرۆیی و نوێنەرانی یەکیەتیی ئورووپا، سەبارەت بە بارودۆخی نەتەوەکانی ئێران لە بارەگای سەرەکیی یەکیەتیی ئورووپا لە برۆکسێل بەڕێوە چوو.
[7]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکای داوەتەوە و ڕایگەیاندووە واشنتن بێ ڕێزیی بە سەروەری ئاسایش و نەتەوەیی تورکیا دەکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەریکا بەنیازی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک بووە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام تورکیا گورزێکی کوشندەی لە پڕۆژەکەی ئەمەریکا داوە و نەیهێشتووە سەر بگرێت.[2]
- خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی وەسبەی شاری بەغدا تەقەکەرێک دەکوژن و بە ستوونی ترافیکلایتەوە هەڵیدەواسن.
[5]
- وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا هەماهەنگییەکی پته و فراوانیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە.
[6]
- لە ناوەندی کەلتوری سەر بە شارەوانی نۆرنبێرگ، پێشانگای وێنە کرایەوە و وێنەیەک لە ڕۆژئاواش لە پیشانگاکە نمایش کرا. لەسەر گوشاری لۆبی تورک، شارەوانی وێنەکەی لە پیشانگا لابرد.[1]
- ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەفەرمی دانی نا بەوەی کە کوشتاری ئەرمەن لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە ئەنجامدراوە. ئەم بڕیارە توڕەییی دەوڵەتی تورکی لێکەوتەوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث